خورهه لاتی ناوه راست

له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ تا ئێستا 1ملیۆن په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر ڕوویان كردۆته‌ وڵاتی یۆنان

به‌ به‌رده‌وامی له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ران روویان كردۆتا وڵاتی یۆنان، هه‌ندێكیان له‌و وڵاته‌ ماونه‌ته‌وه‌ و هه‌ندێكی دیكه‌، به‌ رێگه‌ی نا ئاسایی دووباره‌ له‌ وڵاتی یۆنان ده‌رباز بوون و روویان كردۆته‌ وڵاتانی باكوری ئه‌وروپا.

به‌ پێی ئاماره‌ فه‌رمیه‌كانی ده‌سگای په‌نابه‌ران له‌ یۆنان، ته‌نیا له‌ مانگی 4ی 2018دا، نزیكه‌ی 2.900 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر گه‌یشتونه‌ته‌ سنوره‌كانی یۆنان له‌ وشكانی نێوان توركیاوه‌، ئه‌مه‌ش وای كردووه‌ كه‌ یۆنان هێزی ئه‌منی زیاتر بگه‌یه‌نێته‌ سه‌ر سنوره‌كانی بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و رێگه‌ی وشكانی كۆنترۆڵ بكه‌ن.

هه‌ر به‌ پێی ئاماری ده‌سگای په‌نابه‌ران له‌ یۆنان، له‌ ساڵی 2015ه‌وه‌ نزیكه‌ی 1 ملیۆن كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر روویان كردۆته‌ وڵاتی یۆنان و كاریگه‌ریه‌كی زۆریان له‌ دۆخی ئابوری و سیاسی و ئه‌منی ئه‌م وڵاته‌ كردووه‌.

یه‌كێتی ئه‌وروپا رێكه‌وتوه‌ له‌ گه‌ڵ یۆنان و توركیا، كه‌ هه‌ر كۆچبه‌رێك له‌ وڵاتی یۆنان وه‌ك په‌نابه‌ر نه‌ناسرێت، ئه‌و كات ده‌بێت دووباره‌ دیپۆرتی وڵاتی توركیا بكرێته‌وه‌.

له‌ هه‌مان كاتدا، ئاژانسی رۆیته‌رس (Reuters) بڵاوی كردۆته‌وه‌ كه‌ له‌ سه‌ره‌تای ساڵی 2018دا, 8 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ ده‌ستداوه‌ له‌ ناو ده‌ریای ئیجه‌وه‌ له‌ كاتی هه‌وڵدانی ده‌ربازبوونیان له‌ توركیاوه‌ بۆ دورگه‌كانی یۆنان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كانیش وڵاتی یۆنان تۆمه‌ت بار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن كه‌ كه‌مپه‌كانی نێو دورگه‌كان له‌ دۆخێكی زۆر نا ته‌ندروستدان و هه‌ندێكیان شوێنی مانه‌وه‌یان بۆ كۆچبه‌ران نه‌ماوه‌ و به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ حكومه‌تی یۆنان ژماره‌یه‌ك له‌و كۆچبه‌رانه‌ ده‌خاته‌ ناو زیندوخانه‌ی بینكه‌و پۆلیسه‌كانه‌وه‌.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری میدیای پشتی-نیوز

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button