
به پێی ئه‌ماری فه‌رمی Eurostatی ئه‌وروپا، له ساڵی 2018دا حكومه‌تی یۆنان مافی په‌نابه‌رێتی به 15.806 په‌نابه‌ردا
ته‌نیا له ساڵی 2018دا له وڵاتی یۆنان 15.806 په‌نابه‌ر مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرت. له‌و ڕێژه‌یه‌شدا، 6.015 په‌نابه‌ر واته له 38% هاوڵاتی سوریا بوون، 3.545 واته له %22 هاوڵاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستان بوون و 2.635 واته له %17 هه‌وڵاتی ئه‌ڤغانستان بوون.
له هه‌مان ساڵدا له كۆی 28 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، 333.400 په‌نابه‌ر مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرت، ئه‌م ڕێژه‌یه‌ش له %40 كه‌متره له‌وه‌ی ساڵی 2017، كه 533.000 په‌نابه‌ر مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرت له وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا. زۆرینه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه، هاوڵاتی سوری بوون.
هه‌روه‌ها له ساڵی 2018دا، 24.800 په‌نابه‌ر له وڵاته‌كانیانه‌وه له ڕێگه‌ی UNه‌وه وه‌رگیراون و ڕه‌وانه‌ی وڵاتی مه‌به‌ست كراون.
به پێی سرچاوه‌ی یه‌كێتی ئه‌وروپا، هاوڵاتیانی سوریا زیاتر مافی په‌نابه‌رێتی وه‌رده‌گرن به‌راورد به هاوڵاتیه‌كانی دیكه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوڕاست. له ساڵی 2018دا له كۆی 28 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، 96.100 هاوڵاتی سوری، مافی په‌نابه‌ڕێتیان وه‌ر گرت (واته له %29 هه‌موو په‌نابه‌ره‌كان), له هه‌مان ساڵدا، 53.500 هاوڵاتی ئه‌ڤغانستان مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌ر گرت واته له %16 هه‌موو په‌نابه‌رانی ئه‌وروپا و 24.600 هاوڵاتی عێراق و هه‌رێمی كوردستانیش مافی په‌نابه‌رێتیان وه‌رگرت واته له %7ی هه‌موو په‌نابه‌رانی ئه‌وروپا.
له كۆی 28 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌ورپا ئه‌و په‌نابه‌ره سوریانه‌ی كه مافی په‌نابه‌ڕه‌تیان وه‌رگرت (96.100) نزیكه‌ی 67.000 كه‌سیان له وڵاتی ئه‌ڵمانیا مافی په‌نابه‌رێتیان پێدرا.
سه‌رچاوه: Eurostat
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News