کوردستان

له‌ سه‌ر داوای خالید موفره‌جی محمد، به‌غدا به‌رپرسێكی كورد له‌ كه‌ركوك دوورده‌خاته‌وه‌

لةسةر داواى خالد مفةرجى مةحمةد تميم بةغدا  بةرثرسيَكى كورد لةكةركوك دووردةخاتةوة

له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌ و داگیركردنی كه‌ركوك له‌ لایه‌ن حشدی شه‌عبیه‌وه‌ و پۆلیسی فیدراڵی عێراق، به‌غدا هه‌ڵمه‌تی ناڕه‌وای دژ به‌ كورد له‌ كه‌ركوك ده‌ست پێكردووه‌. دژایه‌تیه‌كی گه‌وره‌ به‌رامبه‌ر به‌ كوردانی ئه‌و شاره‌ ئه‌نجامدا به‌ بێ جیاوازی حیزبی لایه‌نی سیاسی. دوای مۆڵه‌تی ساڵێك له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، مه‌هدی كاكه‌یی، به‌ڕێوبه‌ری فه‌رمانگه‌ی كشتوكاڵی كه‌ركوك، له‌ پۆسته‌كه‌ی دوورده‌خاته‌وه‌ و توركمانێكی شیعه‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی داده‌نێت.

له‌و باره‌وه‌ مه‌هدی كاكه‌یی، به‌ڕێوبه‌ری كشتوكاڵی كه‌ركوك رایگه‌یاند: له‌ دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه‌،، به‌نده‌ له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی كشتوكاڵی عێراق، مۆڵه‌تی پێدام، به‌ڵام ئێستا نوسراوی وه‌زاره‌تی كوشتوكاڵ هاتووه‌ و له‌ پۆسته‌كه‌م دوورمده‌خاته‌وه‌ به‌ هۆی ئه‌وه‌ی له‌ كاتی برزكردنی ئاڵای كوردستان، یه‌كه‌م فه‌رمانگه‌ بووین كه‌ ئاڵای پیرۆزی كوردستانمان به‌رز كرده‌وه‌. له‌ ماوه‌ی 14 ساڵی رابردوودا، هه‌وڵماندا به‌ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی 5326 گرێبه‌ستی كشتوكاڵی عه‌ره‌بی بۆ ئه‌وه‌ی زه‌ویه‌كان له‌ سه‌ر خاوه‌نی راسته‌قینه‌ دابه‌ش بكرێن و ئێستاش له‌ به‌ر ئه‌وه‌ی كوردم، له‌ پۆسته‌كه‌م دوورخرامه‌وته‌وه‌…

 

شڤان كه‌ركوكی

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button