
پۆلیسی سه‌ر سنوری كرۆئاتیا و سلۆڤێنیا شه‌وی شه‌ممه (16/11) ته‌قه‌یان له ژماره‌یه‌ك كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ر كرد كه هه‌وڵی ده‌ربازبوون بوون به نایاسایی بۆ ناو خاكی سلێڤێنیا و یه‌كێك له كۆچبه‌ره‌كانیان بریندار كرد.
وه‌زیری ناوخۆی كرۆئاتیا، داڤۆر بۆزینۆڤیچ (Davor Božinović) له ڕاگه‌یاندراوێكدا باسی ژماره‌ی كۆچبه‌ره‌كانی نه‌كرد و ئاماژه‌ی به نه‌ته‌وه‌ی كۆچبه‌ره‌كانیش نه‌كرد كه پۆلیسه‌كان ته‌قه‌یان لێ‌كردن. ته‌نها بۆ میدیاكانی ئاشكرا كرد:
پۆلیسی سه‌ر سنوره‌كان ڕێگریان گرت له گروپێك كۆچبه‌ری نایاسایی كه به نیاز بوون ده‌ربازی وڵاتی سلۆڤێنیا بن.
وه‌زیری كرۆئاتیا ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لێكۆڵینوه له سه‌ر ڕووداوه‌كه ده‌كرێت.
له‌هه‌مانكاتدا، كۆچبه‌ره بریندار كراوه‌كه به‌په‌له ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا له شاری ریێكا له بۆسنا و نه‌شته‌رگه‌ری بۆ ئه‌نجام درا. پزیشكی نه‌خۆشخانه‌كه ئاشكرای كرد كه كۆچبه‌ره‌كه به چه‌ند فیشه‌كێك بریندار كرا و پێویست بوو بۆ پاراستنی ژیانی نه‌شته‌رگه‌ری بۆ بكرێت. له ئێستادا ته‌ندروستی كۆچبه‌ره‌كه جێگیره و له ژێر چاودێری پزیشكاندایه.
ڕێگه‌ی نایاسایی و مه‌ترسی كۆچبه‌ران به‌ره‌و ئه‌وروپا
وڵاتی كرۆئاتیا له نێو ڕێگه‌ی ئه‌و كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانه‌یه كه ده‌یانه‌وێت به نایاسایی له وڵاتانی باڵكان بگه‌نه خاكی باكوری ئه‌وروپا، هه‌ر بۆیه پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی سه‌ر سنوریئه‌و وڵاته، تووندووتیژی به‌كه‌ر دێنن و بۆ ئه‌وه كۆچبه‌ران ده‌ربازی خاكی ئه‌وروپا نه‌بن.
كرۆئاتیا ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپایه به‌ڵام له زۆنی شێنگێندا نیه هه‌ر بۆیه به تووندی ڕێگری له كۆچبه‌ران ده‌كات و له هه‌مان كاتیش‌دا حكومه‌تی بۆسان تۆمه‌تبار ده‌كات كه چاوپۆشی له كۆچی نایاسایی كۆچبه‌ر و په‌نابه‌رانی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-news