
له شاری ساڵۆنیك 61 كۆچبه‌ر ده‌ستگیر كران
له چه‌ند كاتژمێرێكدا پۆلیسی شاری ساڵۆنیك كه ده‌كه‌وێته باكوری یۆنان، پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره 61 كۆچبه‌ر و په‌نابه‌ریان ده‌ستگیر كرد.
ماوه‌یه‌كه ژماره‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ر كه به نایاسایی ده‌گه‌نه یۆنان و شاری ساڵۆنیك، ڕوویان ده‌كرده محه‌ته‌ی قیتاری ساڵۆنیك و له‌و شوێنه دامانه‌وه به نایاسایی، چونكه هیچ ئه‌وراقێكی فه‌رمیان پێنه‌بوو و زۆربه‌شیان خۆیان تسلیمی حكومه‌تی یۆنان نه‌كردبوو و داوای مافی پهنابهڕییان نه‌كردبوو.
دوای ئه‌وه‌ی كه له نێوان چه‌ند ڕۆژێكدا، په‌نابه‌ره‌كان له نێو خۆیاندا كێشه و گرفتیان دروست كردبوو و ئاژاوایان گێرابوو، هاوڵاتیه یۆنانیه‌كانیان له خۆییا ناڕازیی كرد و چه‌ند جارێك سكاڵایان له پۆلیس تۆمار كرد.
ئه‌مڕۆ پۆلیس و هێزه ئه‌منیه‌كانی ساڵۆنیك له یه‌ك كاتدا هه‌موو په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ره‌كانی ده‌ستگیر كرد.
په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ره نایاساییه‌كان خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و پاكستان و ئێران و جه‌زاییر بوون. ده‌ستگیر كران و ڕه‌وانه‌ی بنكه‌ی پۆلیس كران بۆ ئه‌وه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌یان له گه‌ڵ بكه‌ن.
دوای ده‌ستبه‌كاربوونی حكومه‌تی نوێی یۆنان، بڕیار دراوه كه هه‌موو هێزه ئه‌منیه‌كان تووند بن به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی نایاسایی كه له وڵاتی یۆنان ده‌ژین و ده‌مێننه‌وه.
هه‌ڵۆ خه‌لیل
په‌یامنێری Pishti-News