وتار

له‌ مانگی ئاینده‌وه‌ چی ڕوده‌دات؟ چۆن چاره‌سه‌ر بکرێت

له‌ مانگی ئاینده‌وه‌ چی ڕوده‌دات؟
چۆن چاره‌سه‌ر بکرێت

به‌ لێکۆڵینه‌وه‌و تێگه‌یشتن له‌ دۆخی سیاسی و ئابوری و به‌ڕێوه‌بردن و په‌یوندییه‌کانی هه‌رێم و به‌غدا، هه‌رێمی کوردستان له‌به‌رده‌م قه‌یرانێکی قوڵ و ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ریدایه‌….
-حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان به‌هیچ شێوه‌یه‌ک توانای دابینکردنی موچه‌ی نیه‌، به‌رپرسانی باڵای پارتی و یه‌کێتیش ئاماده‌نین به‌شێک له‌ ئه‌و پارانه‌ ده‌ربکه‌ن، که‌ ساڵانی ڕابردرو بردویانه‌، حکومه‌تی عێراقیش ئاماده‌نیه‌ موچه‌ بنێرێت، به‌مه‌ش پێدانی موچه‌ی ده‌وه‌ستێت، له‌ سه‌ره‌تای مانگی ئاینده‌وه‌ ناڕه‌زایی ده‌ستپێده‌کات، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌کرێت ته‌قینه‌وه‌ی گه‌وره‌ی جه‌ماوه‌ری ڕووده‌دات!

سێ ڕێگا هه‌یه‌ بۆ چاره‌سه‌ر
١- هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حکومه‌ت و دروستکردنی حکومه‌تێکی کاتی، له‌ خه‌ڵکی شاره‌زای نیشتیمانپه‌روه‌ر، دانوستان له‌گه‌ڵ به‌غدا بکات. ّّ
٢- به‌رپرسانی پارتی و یه‌کێتی به‌ دابینکردنی دوو ملیار دۆلار له‌و پارانه‌ی له‌ ڕابردوو بردویانه‌ موچه‌ی چوار مانگ دابینبکه‌ن.
٣-ئه‌و هێزانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی ڕیفراندۆم، ئاراسته‌و ڕێکخه‌ری ناڕه‌زاییه‌کان بن، له‌بری ته‌قینه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری بیگۆڕن بۆ هێزی گۆڕانکاری.

-به‌رهه‌می نه‌وتی هه‌رێمی کوردستان بۆ نزیکه‌ی ١٥٠ هه‌زار به‌رمیل که‌مده‌بێته‌وه‌، به‌هیچ شێوه‌یه‌ک پێداویستیه‌کانی خه‌ڵک دابین ناکات.
-به‌هۆی ئه‌و قه‌رزه‌ زۆره‌ی به‌پشتبه‌ستن به‌ نه‌وت به‌سه‌ر هه‌رێمی کوردستاندا هاتووه‌، ناتواندرێت بدرێته‌وه‌، به‌مه‌ش له‌لایه‌ک گرفتی گه‌وره‌ دروستده‌کات بۆ هه‌رێمی کوردستات، له‌ لایه‌کی دیکه‌ش سودی قه‌رزه‌که‌ زیادده‌بێت.
-به‌هۆی که‌مبونه‌وه‌ی داهات، خزمه‌تگوزاری گشتی به‌شێوه‌یه‌کی به‌رچاو که‌مده‌کات.
-له‌ زستاندا جگه‌ له‌ نه‌بوونی سوته‌مه‌نی، کاره‌باش که‌مده‌بێته‌وه‌.
ئه‌نجام….
ئه‌م حکومه‌ته‌ ناتوانێت به‌رده‌وام بێت، بۆیه‌: پێش ئه‌وه‌ی گرژی و ئاڵۆزی دروست ببێت، پێش ئه‌وه‌ی خه‌ڵک تووشی نه‌هامه‌تی ببێت؛ باشتره‌ وازبهێنێت.
عه‌لی حه‌مه‌ ساڵح

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button