
وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان به هاوكاری پارێزه‌ران، پرۆسه‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌یسی په‌نابه‌ران خێراتر ده‌كات
به مه‌به‌ستی خێراكردنی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری و به خێرایی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌یسی په‌نابه‌ران، وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان، نۆتیس میتاراكیس بڕیاری دا له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا پارێزه‌ران هاوكاری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌یسی په‌نابه‌ران بكه‌ن تاكو بڕیاره‌كان به‌په‌له ده‌ربچن و ئیدی په‌نابه‌ران له چاوه‌ڕوانیدا نه‌بن.
به‌رپرسێكی باڵای وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا به پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:
له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاومان كردۆته‌وه كه له چه‌ند مانگێكی داهاتوودا پلانێكی نوێ جێ به‌جێ ده‌كرێت بۆ خێرا كردنی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری.
بڕیار دراوه كه ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر كه ئه‌زمونێكی تایبه‌تیان هه‌یه له په‌نابه‌ران، وه‌ربگیرێن و هاوكاری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌یسی په‌نابه‌ران بكه‌ن و ئه‌وانیش بڕیار ده‌ربكه‌ن تاكو پرۆسه‌كه خێراتر بێت.
پشتیوان جاف: ئه‌و پارێزه‌رانه كه هاوكاری لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌یسی په‌نابه‌ران ده‌كه‌ن، به‌شدار ده‌بن له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كاندا یاخود نا؟
ئۆفیسی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان: بۆیان هه‌یه به‌شدار بن ، ده‌توانن ئاماه‌یش نه‌بن. به پێی بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، ڕێگیان لێ ناكرێت به‌شدار نه‌بن.
پشتیوان جاف: ئایه پارێزه‌ره‌كانیش بۆیان هه‌یه پرسیار بكه‌ن له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كاندا یاخود ته‌نها چاودێری ده‌كه‌ن و تێبینی ده‌نوسن؟
ئۆفیسی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان: نا بۆیان نیه پرسیار بكه‌ن، ته‌نها تێبینی خۆیان ده‌نوسن و چاودێری چاوپێكه‌وتنه‌كه ده‌كه‌ن هیچی دیكه. له كۆتاییدا پارێزه‌ره‌كان به ڕاپۆرتێكی خۆیان له سه‌ر كه‌یسه‌كه بڕیارێك ده‌ر ده‌كه‌ن.
پشتیوان جاف: به‌ڕێزتان ده‌ڵێن له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا بڕیار ده‌رده‌كه‌ن پارێزه‌ره‌كان. ئه‌مه چۆن ده‌بێت؟
ئۆفیسی وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان: كاتێك چاوپێكه‌وتن له گه‌ڵ په‌نابه‌رێك كۆتایی پێدێت، كه‌یسی په‌نابه‌ره‌كه ده‌چێته به‌رده‌م ئه‌و پارێزه‌رانه. پارێزه‌ره‌كان به پێی ئه‌زمونی خۆیان، لێكۆڵینه‌وه له سه‌ر كه‌سی و به‌ڵگه‌كانی په‌نابه‌ره‌كه ده‌كه‌ن و له ماوه‌ی 48 كاتژمێردا بڕیاری له سه‌ر ده‌دات. ئایه مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرێت یاخود نا. واته ڕه‌فز وه‌ربگرێت. ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكارێك بۆ خێراكردنی پرۆسه‌ی مافی په‌نابه‌ری، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كه‌یسه‌كان. ئیدی په‌نابه‌ران له چاوه‌ڕوانیدا نابن. پاشان ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆكاری گواستنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی له دورگه‌كاندان بۆ شار و شارۆچكه‌كانی باكوری یۆنان، واته كه‌م كردنی ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له دورگه‌كانیشدا.
پشتیوان جاف: كه‌ی ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ست پێده‌كات؟ له ته‌واوی یۆنان جێ به‌جێ ده‌كرێت؟
له داهاتوودا ڕاگه‌یاندراوی وردتر بڵاو ئه‌كه‌ینه‌وه له سه‌ر ئه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا ده‌یزانین، سه‌ره‌تا له چه‌ند دورگه‌یه‌ك ده‌ست پێده‌كات و دواتریش له ته‌واوی یۆنان. سه‌ره‌تا له دورگه‌ی لێسڤۆس و سامۆس ده‌ست پێده‌كات و ئه‌گه‌ر ببینین پرۆسه‌كه خێراتر ده‌كرێت و به باشی به‌ڕێو ده‌چێت، ئه‌وه له ته‌واوی یۆنان جێ به‌جێ ده‌كرێت.
پشتیوان جاف: چۆن پارێزه‌ره‌كان هه‌ڵده‌بژێرن؟
پارێزه‌ره‌كان ده‌بێت چه‌ند تایبه‌تمه‌ندیه‌كیان هه‌بێت، ئه‌بێت ئه‌زمونیان هه‌بێت، له ڕاگه‌یاندراوی داهاتوودا ئه‌و ڕوونكردنه‌وانه ئاشكرا ده‌كه‌ین. ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یزانین، پارێزه‌ره‌كان له ناوچه‌ی دانیشتووی خۆیان هه‌ڵده‌بژێرین. بۆ نمونه، پارێزه‌رێك له دانیشتووی دورگه‌ی له‌شڤۆسه و له‌وێ هاوكاری لیژنه‌كان ده‌كات.
به پێی بڵاو كراوه‌ی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، پارێزه‌ره‌كان ڕۆڵێكی گرنگیان ده‌بێت له كاتی چاوپێكه‌وتنه‌كاندا، ئه‌وان ته‌ماشای به‌ڵگه‌نامه‌كان ده‌كه‌ن و ڕاپۆرتێكی تایبه‌تی خۆیان ده‌بێت كه تێیدا باس ده‌كه‌ن مافی په‌نابه‌ری وه‌ربگرێت داواكار یاخود نا. به‌م شێوه‌یه وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ده‌یه‌وێت ئه‌و قورسایه‌ی كه له ئێستادا هه‌یه له سه‌ر ئه‌ستۆی لیژنه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی كه‌سی په‌نابه‌رانی یۆنان، دابه‌ش بكات به سه‌ر ژماره‌یه‌ك پارێزه‌ر تاكو بڕیار زوو ده‌ربكرێت و به خێرایی وه‌ڵامی داوای په‌نابه‌ران بده‌نه‌وه.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News