خورهه لاتی ناوه راست

له‌ نێوان 1 حه‌فته‌ده‌ 230 سڤیل له‌ باكوری سوریا كوژراون

زیاتر له‌ 20 رۆژ ده‌بێت كه‌ هێرشی سوپای توركیا بۆ سه‌ر عه‌فرین و باكوری سوریا ده‌ستی پێ كردووه‌ و هێزه‌كانی روسیا و توركیا ناوچه‌كانی باكوری سوریا بۆمباران ده‌كه‌ن و ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌ هۆكاری كوشتنی 230 سڤیلی ناوچه‌كان.

 

  Zeid Raad al-Hussein

زه‌ید ڕاد ئه‌ل حوسه‌ین (Zeid Raad Al Hussein) به‌رپرسی مافی مرۆڤ له‌ نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان ده‌ڵێت كه‌ كوشتنی سڤیل له‌ سوریا بووه‌ته‌ دیارده‌یه‌ك پێویسته‌ به‌ زوترین كات مامه‌ڵه‌ له‌ گه‌ل ئه‌و هێزانه‌ بكرێت. هه‌روه‌ها گوتیشی: تا ئێستا ژماره‌یك ڤیدیۆ تۆمار كراوم به‌ ده‌ست گه‌یشتوه‌ كه‌ تێیدا ده‌ركه‌وتووه‌، كه‌ له‌ رۆژی 4ی فێبرواری له‌ شاری سه‌راقیب كه‌ سه‌ر به‌ پارێزگای ئیدلیبه‌، چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراو و چه‌كی جۆری كیمیاوی به‌ كار هاتووه‌ له‌ لایه‌ن هێزه‌كانه‌وه‌ و پێویسته‌ ئێمه‌ به‌دواداچون بكه‌ین و ئه‌و كه‌سانه‌ بده‌ینه‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی.

 

له‌ كۆتایدا ئه‌ل حوسه‌ین ئه‌وه‌شی گوت: دوای 7 ساڵ شه‌ر پێكدادان له‌ سوریا , نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان نه‌یان توانیوه‌ بارودۆخی سوریا كۆنترۆل بكه‌ن و پێویسته‌ هه‌موو كێسه‌كانی سوریا بدرێت به‌ دادگای نێوده‌وڵه‌تی و له‌ رێگه‌ی دیالۆگه‌وه‌ كێشه‌كانی سوریا چاره‌سه‌ر بكرێن.

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button