جیهان

له‌ نێوان 7 رۆژدا، ئه‌ڵمانیا په‌نابه‌ره‌كانی بۆ یۆنان ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌

حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌ نیازه‌ پرۆسه‌ی ناردنه‌وه‌ی په‌نابه‌ره‌كانی كه‌ له‌ وڵاتی یۆنان داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ و ئێستاش له‌ وولاتی ئه‌ڵمانیا و سه‌ر سنوره‌كانی نه‌مسا ده‌ژین، به‌ زوترین كات ڕه‌وانه‌ی یۆنانیان بكاته‌وه‌.

به‌ پێی وته‌بێژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، هه‌ر په‌نابه‌رێك یاخوت كۆچبه‌رێك، ناوی ده‌ربچێت له‌ ناو سیسته‌می ERURODAC، ئه‌وكات ده‌یگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ یۆنان یاخوت ئیسپانیا.

ERURODAC چیه‌؟

سیسته‌مێكی تۆمار كردنی په‌نجه‌مۆری په‌نابه‌ر و كۆچبه‌ری نا یاساییه‌، كه‌ به‌ كار دێت ته‌نیا بۆ سه‌رو ته‌مه‌ن 14 ساڵ و له‌ ساڵی 2013 دامه‌زراوه‌ بۆ گشت وڵاتانی ئه‌وروپا.

له‌ سه‌ره‌تای پرۆژه‌كه‌وه‌ ته‌نیا له‌ 15% كۆچبه‌ران و په‌نابه‌ران ده‌نێرنه‌وه‌ بۆ وولاتی یه‌كی ئه‌وروپای په‌نابه‌ره‌كان، به‌ڵام راوێژكاری ئه‌ڵمانیا، ئانگێلا مه‌ركل، به‌ نیازه‌ ئه‌م ڕژه‌یه‌ زۆر زیاتر بكات له‌ ماوه‌ی داهاتوودا. چونكه‌ داهاتووی حكومڕانی مێركل له‌ ئه‌ڵمانیا له‌ سه‌ر ئه‌م رێكه‌وتنه‌ به‌سراوه‌، ئه‌گه‌ر سه‌ركه‌وتو به‌ ده‌ست بهێنێت، ئه‌وكات ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ سه‌ر حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا به‌رده‌وام بێت.

پێش رێكه‌وتنی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا له‌ سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران، وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی حیزبی كریستیانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه‌ هاوبه‌شه‌ له‌ حكومه‌تی ئه‌ڵمانیه‌، راسته‌وزۆ به‌ مێركلی گوتوبو، ئه‌گه‌ر بێت و رێكه‌وتنێك ئه‌نجام نه‌درێت كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانیا بێت، ئه‌وا من ده‌كشێمه‌وه‌ له‌ حكومه‌ت و دووباره‌ هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ینه‌وه‌. هه‌روه‌ها، وه‌زیری ناوخۆ هۆرست زیهۆفێر (Horst Seehofer)، داوای كردووه‌ له‌ مێركل، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ كه‌ دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا به‌ زوترین كات بیانگه‌رێنێته‌وه‌ بۆ وڵاتی یه‌كه‌میان كه‌ تێیدا داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردبوو، ئه‌گه‌ر نا، ده‌ستی له‌ حكومه‌تی هاوبه‌شی ئه‌ڵمانیا ده‌كشێته‌وه‌ و ئه‌وه‌ش ئه‌نجامێكی خراپی ده‌بێت بۆ داهاتووی مێركل و داهاتووی حیزبی كریستیانه‌ دیمۆكراته‌كان چونكه‌، له‌ هه‌ڵبژاردنێكی نوێدا، ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه‌، مێركل بۆ جارێكی دیكه‌، هه‌ڵ نه‌بژێردرێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش هۆكاری گشت ئه‌و بریارانه‌ن كه‌ له‌ كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵتانی ئه‌وروپا بریار دران.

له‌ ئێستادا، ئه‌ڵمانیا، رێكه‌وتووه‌ له‌ گه‌ڵ یۆنان و ئیسپانیا و 12 وڵاتی ئه‌ندامی دیكه‌ی یاكێتی ئه‌وروپا بۆ ناردنه‌وه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ ئه‌ڵمانیا دووه‌م وڵاتی یه‌كێتی ئه‌وروپایان بووه‌.

له‌م رێكه‌وتنه‌دا، ئانگێلا مێركل براوه‌ ده‌رچوو، چونكه‌ پرۆسه‌ی هه‌ر بریارێكی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ماوه‌یه‌كی كورتی پێ ده‌چێت تاوه‌كو ده‌چێته‌ بواری جێ به‌ جێ كردن به‌ڵام به‌ جه‌ختی ئه‌ڵمانیا و مێركل، 48 كاتژمێر دوای رێكه‌وتنی وڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپا، دیاره‌ رێكه‌وتنه‌كه‌ ده‌چێته‌ بواری جێ به‌ جێ كردن و له‌ نێوان 7 رۆژدا په‌نابه‌ران و كۆچبه‌ران ره‌وانه‌ی یه‌كه‌م وڵاتی ئه‌وروپایان ده‌كه‌نه‌وه‌ (دیپۆرت ده‌كرێنه‌وه‌).
له‌ هه‌مان كاتدا، وڵاتی ئیسپانیا بودجه‌ی بۆ زیاد ده‌كرێت و ئافره‌ت و پیاوی پۆلیسی نیشتیمانی ئه‌ڵمانیا ره‌وانه‌ی سه‌ر سنوره‌كانی بوڵغاریا ده‌كرێن بۆ پاراستنی سه‌ر سنوره‌كان. هه‌روه‌ها كرۆاتیا و سلۆڤاكیا بودجه‌یان بۆ زیاد ده‌كرێت و ژماره‌یه‌ك كارمه‌نی ئه‌ڵمانیاش ره‌وانه‌ی ئه‌و دوو وڵاته‌ ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی دۆخی په‌نابه‌ران.
رێكه‌وتنی لوتكه‌ی ئه‌وروپا، له‌ به‌رژه‌وه‌ندی یۆناندا نه‌بوو، چونكه‌ تاكه‌ وڵاته‌ كه‌ بودجه‌ی په‌نابه‌رانی بۆ زیاد ناكرێت، ته‌نیا ئه‌و دورگانه‌ی كه‌ رۆژانه‌ په‌نابه‌ر له‌ توركیاوه‌ رووی تێده‌كه‌ن، رێژه‌ی زه‌ڕیبه‌یان كه‌ ئێستا له‌ 24%ه‌ بۆ ماوه‌ی 6 مانگ زیاد ناكات .
وڵاتی ئیتاڵیا ڕازی نه‌ببو هه‌ر جۆره‌ رێكه‌وتنێك له‌ گه‌ڵ ئه‌ڵمانیا واژوو بكات بۆ وه‌ر گرتنه‌وه‌ی په‌نابه‌ران، وڵاتانی چیك و هه‌نگاریاش له‌ رێكه‌وتنیان له‌ گه‌ڵ ئه‌ڵمانیان واژوو نه‌كرد.
سه‌رچاوه‌: وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رنای یۆنان و میدیاكانی یۆنان
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button