
3 كۆچبه‌ری ئه‌فغانی كه له ناو یه‌خته‌كه‌ی په‌نابه‌ره كورده‌كان بوون، له لایه‌ن پۆلیسی یۆنانه‌وه به تۆمه‌تی قاچاخچێتی ده‌ستگیر كران.
له ڕووداوه‌كه‌و ڕۆژی شه‌ممه‌ی 11/1/20 كه تێیدا 53 كۆچبه‌ر له یه‌ختێكدا ژێر ئاو كه‌وتن و له نێویاندا 28 كورد بوونیان هه‌بوو، له ڕووداوه‌كه‌دا 21 كۆچبه‌ر ڕزگار كران له نێویاندا 4 كورد و ته‌رمی 12 كۆچبه‌ریش هێنرانه ده‌ره‌وه.
دوای لێكۆڵینه‌وه پۆلیسی ده‌ریاوانی یۆنان و هێزه ئه‌منیه‌كان، 3 كۆچبه‌ری ئه‌فغانی كه له ناو یه‌خته‌كه‌دا بوون، به تۆمه‌تی قاچاخچێتی ده‌ستگیر كران.
به پێی زانیاریه‌كانی تیمی پشتی-نیوز، هه‌رسێ ئه‌فغانیه‌كه كه ته‌مه‌نیان 25 و 29 و 48 ساڵه و كاپتنی یه‌خته‌كه بوون و كۆچبه‌ره ڕزگار كراوه‌كان و كورده‌كانیش له پۆلیسی ده‌ریاوانی یۆنان ئه‌و 3 ئه‌فغانیانه‌یان تۆمه‌تبار كردووه وه‌ك كاپتنی یه‌خته‌كه.
دوێنێ نیوه‌ڕۆ، ئه‌فغانیه 25 و 29 ساڵه‌كه له لایه‌ن دادگای ناوچه‌ی پرێڤێزا له باكوری یۆنان، بڕیاری زیندان كردنیان بۆ ده‌رچوو. ئه‌فغانیه ته‌مه‌ن 48 ساڵه‌كه سبه‌ینێ ده‌چێته به‌رده‌م دادگا و ئه‌ویش زیندانی ده‌كرێت به پێی ماده‌ی 4251/2014 و 3386/2005 وه‌ك تۆمه‌تی قاچاخچێتی.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News