
له ڕۆژی دوشه‌ممه‌وه كۆتایی به كه‌ره‌نتینه دێت
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان ڕۆژی كه‌ره‌نتینه‌ی بۆ هاوڵاتیان ئاشكرا كرد
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، كیریاكۆس میچۆتاكیس به هاوڵاتیانی ڕاگه‌یاند كه له ڕۆژی دوشه‌ممه‌وه 04/05/2020 ههواڵاتیان ده‌توانن بێ مۆڵه‌ت هاتووچۆ بكه‌ن
وه‌ك له پشتی-نیوز بڵاومان كرده‌وه، ئه‌مڕۆ به پێی وته‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له 04/05/2020دا كۆتایی دێت به كه‌ره‌نتینه و هاوڵاتیان ده‌توانن بێ مۆڵه‌ت و نامه نارد (SMS) هاتووچۆ بكه‌ن له‌و پارێزگایه‌یی كه تێیدا نشته جێن. تا دوو هه‌فته‌ی دیكه ڕێنماییه‌كان بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی ده‌ره‌وه‌ی شاره‌كان ده‌مێنێت و له دوای 18/5/2020 ئه‌وه‌ش كۆتایی پێ دێت و هاتووچۆ له ته‌واوی یۆنان ئایاسای ده‌بێت.
له ڕۆژی دووشه‌ممه كتێبخانه‌كان، دوكانی فڕۆشتنی كاڵای ئهلهكترۆنی، هه‌موو دوكانه‌كانی فڕۆستنی كاڵای وه‌رزش، ده‌كرێنه‌وه و سه‌رتاشخانه‌كانیش (ته‌نها به مۆعید) ده‌توانن كار بكه‌ن.
بازاره‌كان كه‌ی ده‌كرێنه‌وه؟
ته‌واوی دوكانه‌كانی دیكه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆنا داخران له 11/5/2020دا ده‌كرێنه‌وه جگه له مۆڵه‌كان. دوكانه‌كان به پێی چه‌ند ڕێنماییك ده‌كرێنه‌وه كه هاوڵاتیان نزیك نه‌بن له یه‌كتری و نابێت به كۆمه‌ڵ ڕوو له دوكانه‌كان بكه‌ن و هه‌مووان ماسك و ده‌ستكێشیان پێبێت بۆ خۆ پاراستن. له هه‌مان كاتیش‌دا، كارمه‌نده‌كانی دوكانه‌كانیش ماسك و ده‌ستكێشیان پێبێت بۆ خۆ پاراستن، چونكه هێشتا بڵاو بوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به ته‌ووی كۆتایی نه‌هاتووه و مه‌ترسی هێشتا ماوه.
هه‌موو مۆڵه‌كان له 01/6/2020دا ده‌كرێنه‌وه به چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ خۆ پاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا.
له 11/5/2020 قوتابخانه‌و بنه‌ڕه‌تی ده‌كرێنه‌وه (لیكیۆ) و دوای یه‌ك هه‌فته بنهڕێتی گیمناسیۆ ده‌كرێنه‌وه.
له 1/06/2020 بڵاو بوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا كۆنترۆڵ كرابێت و دۆخه‌كه باشتر بێت، هه‌موو قوتابخانه‌كانی سه‌ره‌تایی ده‌كرێنه‌وه.
له 01/6/2020 رێستۆرانته‌كان و هۆتێله‌كان به چه‌ند ڕێنماییه‌ك بۆ خۆ پاراستن ده‌كرێنه‌وه به‌ڵام به هیچ شێوه‌یه‌ك تا كۆتایی هاوین شوێنه گشتیه‌كان وه‌ك یاریگا به هانده‌ران و فێستیڤاڵه‌كان و شوێنی شانۆ ناكرێنه‌وه.
سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان له كۆتاییدا ڕایگه‌یاند، ”ئێستا ده‌گه‌ڕێینه‌وه بۆ ژیانی ڕۆژانه‌ی خۆمان، به‌ڵام هێشتا پێویسته ئاگادار بین و خۆمان بپارێزین. له ده‌ستی خۆمانه، سه‌ركه‌وتن تۆمار بكه‌ین.”
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News