خورهه لاتی ناوه راست

له‌ یۆنان گروپێك به‌ نیازی تیرۆر كردنی ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان بوون

 

پلانی ”دووپشك” دانرابوو بۆ تیرۆركردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا لە كاتی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ یۆنان له‌ مانگی 12دا ژماره‌یه‌ك كوردی توركیا كه‌ دانیشتوی وڵاتی یۆنان و ئه‌ندامی رێكخراوی DHKP-كه‌ ئه‌مه‌ وه‌ك تیرۆرستی ناسراوه‌، به‌ نیاز بوون سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ ئه‌سینا تیرۆر بكه‌ن به‌ ئارپیجی و نارنجۆك له‌ 2 هێرشی جیاوازدا.

 

دژه‌ تیرۆری یۆنان، دوای لێپێچینه‌وه‌، له‌ یه‌كێك له‌ شوێنه‌ نهێنیه‌كانی رێكخراوی DHKP-C له‌ ئه‌سینا، چه‌ندین بەڵگەو زانیارییان دۆزییەوە، كه‌ تێیاندا پلانی تیرۆركردنی سه‌رۆك كۆماری تێدا نه‌خشه‌ كرابوو هه‌روه‌ها ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌ به‌ ناوی ئۆپه‌راسیۆنی ”دووپشك” بوو. به‌ پێی حه‌فته‌نامه‌ی ”To Vima” له‌ ناو پلانه‌كه‌دا، ئه‌ردۆغان ناسراوه‌ وه‌ك ”دووپشك” و هێرشی تیرۆركردنی سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ یه‌ك كاتدا ده‌بوو له‌ 2 شوێنی جیاوازدا، له‌ كاتی گواستنه‌وه‌ی ئه‌ردۆغان به‌ ئۆتۆمبیله‌كه‌ی له‌ ناو سه‌نته‌ری ئه‌سینا.

به‌ پێی پلانی DHKP-C سه‌ره‌تا، هێرشێك ده‌بوو به‌ ته‌قاندنی ئارپیجی له‌ پێشی ئۆتۆمبیله‌كه‌ی ئه‌ردۆغان و دواتر له‌ پشتی به‌ نارنجۆك هێرشێكی دیكه‌ ده‌كرا بۆ مسۆگه‌ر كردنی تیرۆركردنی سه‌رۆككۆماری توركیا. له‌ هیچ شوێنی پلانه‌كه‌دا، دیاری نه‌كراوه‌، ئایه‌ له‌ چ شوێنێك هێرشه‌كه‌ ئه‌نجام ده‌درا. به‌ پێی بڵاو كراوه‌ی دژه‌ تیرۆری یۆنان، تا ئێستا 9، ئه‌ندامی DHKP-C ده‌ستگیر كراون و هه‌موو نه‌خشه‌ی تیرۆر كردنی ئه‌ردۆغان ده‌ست به‌سه‌ر كراون به‌ڵام هیچ جۆرێك چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی تا ئێستا نه‌دۆزراوه‌ته‌وه‌ و پۆلیس و هێزە‌ ئه‌منیه‌كانی یۆنان، ده‌ڵێن ئه‌گه‌ری هه‌یه‌، ئه‌و چه‌كو ته‌قه‌مه‌نیه‌ له‌ چیای پارنیتا له‌ ئه‌سینا شاردرابێته‌وه‌…

 

سه‌ردانی ئه‌ردۆغان له‌ ئه‌سینا

7 و 8ی ئه‌م مانگه‌، سه‌رۆك كۆماری توركیا ، ره‌جه‌ب ته‌ییب ئه‌ردۆغان، سه‌ردانی وڵاتی یۆنانی كرد به‌ مه‌به‌ستی سه‌ردانێكی سیاسی و دیپلۆماسی بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسیه‌كان و كێشه‌ دیپلۆماسیه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات‌. ئه‌م سه‌ردانه‌، یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری توركیا بوو بۆ یۆنان دوای 65 ساڵ كه‌ ئه‌و كاته‌ سه‌رۆك كۆماری توركیا جه‌لال به‌یار ساڵی 1952 سه‌ردانی یۆنانی كردبوو بۆ یه‌كه‌م جار.

ساڵی 1952، جه‌لال به‌یار، سه‌رۆك كۆماری توركیا له‌ یه‌كه‌م سه‌ردانیدا بۆ یۆنان

 

به‌ ڤیدیۆ: یه‌كه‌م سه‌ردانی سه‌رۆك كۆماری توركیا، جه‌لال به‌یار (Celâl Bayar) ساڵی 1952 بۆ یۆنان

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button