کوردستان

له ھەولێر برژاندنی ماسی بەدار قه‌ده‌غه ده‌كرێت.

له ھەولێر برژاندنی ماسی بەدار قه ده غه ده كرێت.
قائیمقامیەتی ھەولێر بە نوسراوێک چێشتخانە و خواردنگەکان ئاگادار دەکاتەوە، برژاندنی ماسی بەدار قەدەغەیە و ھەرکەس سەرپێچی بکات شوێنەکەی دادەخرێت.

نەبەز عەبدولحەمید قائم قامی ناوەندی ھەولێر، لە نوسراوێکدا کە بۆ بەڕێوەبەرایەتی کاروباری پاراستنی تەندروستی ناردوە، ڕایگەیاندوە، بە ھیچ شێوەیەک نابێت ئەو چێشتخانە وخواردنگانەی کە دار بەکاردەھێنن لە برژراندنی ماسیدا لەمەودوا بەکاریبھێنن.

ئاماژەی بەوەش کردوە، ھەرکەس سەرپێچی بکات شوێنی کارەکەی دادەخرێت.

قائیمقامی ھەولێر،ئەوەشی خستوەتەروو، ئەو ھەنگاوەیان لەبەر پاراستنی تەندروستی ھاوڵاتیان و پاراستنی ژینگە و دارستانەکانە کە سامانێکی نیشتیمانییە.

محەمەد کاک أحمەد
پەیامنێری (Pishti-News)
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button