
بە پێی نوێترین ڕیزبەندی كە ساڵانە لە لایەن Wikipedia ئەنجام دەدرێت ڕیزبەندی باشترین پاسپۆرت و خراپ ترین پاسپۆرت دەستنیشان دەكرێت،
ڕیزبەندیەكە بەم شێوەیەیە هەڵگری پاسپۆرتی ئەو وڵاتانەی دەتوانن بێ فیزە گەشت بكەن بۆ وڵاتانی جیهان
1- ژاپۆن – سەنگاپورە (189) وڵات
2- كۆریای باشور – ئەڵمانیا – فینلەندا (187) وڵات
3- فەرەنسا – دانیمارك – ئیتاڵیا – سوید (186) وڵات
4- لۆكسمبۆرگ – ئیسپانیا (185) وڵات
5- نەمسا – هۆڵوندا – نەرویج پورتوگال – سویسرا – بەڕیتانیا (184) وڵات
6- ویلایەتە یەگرتوەكانی ئەمریكا – بەلجیكا – كەنەدا – یۆنان ئیرلەندا (183) وڵات
7- چیك – ماڵتا (181) وڵات
8- ئوستورالیا – ئایسلەند – نیوزلەندا (180) وڵات
9- لاتیفیا – لیتوانیا – سلۆفاكیا – سلۆفینیا – هەنگاریا (180) وڵات.
لە ڕیزبەندیەكەشدا پاسپۆرتی عێراق و ئەفغانستان و سوریاو سۆماڵیا و پاكستان لە كۆتایی ڕێزبەندیەكەدان و بە خراپترین پاسپۆرتەكان هەڵبژێردراون كە خراپترینیان پاسپۆرتی عێراق و ئەفغانستانە.
هەڵۆ خەلیل ( Hallo Xalil)