Uncategorized

لیژنەی فەتوا: رێگەمان بە شەش دایک داوە کە منداڵەکانیان لەبارببەن

لیژنەی فەتوا ڕایگەیاند:ئەم ساڵ ٢٧ خێزان داوای لەباربردنی منداڵەکانیان کردووە، بەڵام تەنیا ڕێگەمان بە شەش خێزان داوە منداڵەکانیان لەبار ببەن.

ئەمڕۆ سێ شەممە٢٤ی کانونی یەکەمی٢٠١٩ لقی هەولێری لیژنەی فەتوای یەکێتیی زانایانی ئایینی ئیسلام لەکۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ئاماری کاروچالاکیەکانی ئەم ساڵیان خستەڕوو، تیایدا ڕایانگەیاند”لەم ساڵدا٢٧ خێزان بۆ لەباربردنی منداڵ سەردانی لیژنەکەیان کردووە و تەنیا رێگەیان بە شەش خێزان داوە منداڵەکانیان لەبارببەن“.

لیژنەی فەتوا ڕونیشیکردۆتەوە” هۆکاری رێگەدانیان بە لەباربردنی منداڵەکانی ئەو خێزانانە، بەپێی راپۆرتی پزیشکی بووە و بۆ رزگارکردنی گیانی دایکەکە رێگەیان بەو خێزانانە داوە کە منداڵەکانیان لەبارببەن“.

لقی هەولێری لیژنەی فەتوای یەکێتی زانایان لە ١٦ ئەندام پێکهاتووە و موسڵمانان بۆ چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکانیان سەردانیان دەکەن، بەپێی یاساکانی شەریعەتی ئیسلامیش لیژنەی فەتوا بڕیار دەدەن.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button