
لەسبەی سێشەممەوە شەپۆلێکی بەفروبارانبارین ڕوولەهەرێم دەکات
بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانیى هەرێم ڕایگەیاند لە سبەی سێشەممەوە شەپۆلێکی بەفروباران بارین ڕوو لەهەرێمی کوردستان دەکات و تاکو ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی وبومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایگەیاند”بەهۆی کاریگەری نزمە پاڵەپەستۆى ڕۆژهەڵاتى تورکیا لەگەڵ بارستەهەوایەکى سارد لە ئەوروپاوە کاردەکاتە سەرناوچەکانی هەرێم و لەدرەنگانی شەوی سێشەممەوە باران بارین دەست پێدەکات”.
هەروەها بەپێی پێشبینیەکان لە ڕۆژی چوارشەممەوە باران بارین لەسەرجەم ناوچەکانی هەرێم دەبارێت، لەسەنتەری شارەکانی هەولێرودهۆکیش بارانی بەلێزمە دەبارێت و لەسنورى پارێزگاکانى سلێمانى و هەڵەبجە و کەرکوک و گەرمیانیش بارانبارین مامناوەند دەبێت.
هەروەها بەپێی پێشبینیەکانی کەشناسی لەزۆربەى ناوچە شاخاوییەکانى هەرێم بەفردەبارێت و پلەکانى گەرماش بۆ ٥ تا ٤ پلە نزمدەبێتەوە و تاکو ڕۆژی هەینی بەردەوام دەبێت.
محەمەد کاک أحمەد
پەیامنێری(pishti-news)