
سەرباری ئەوەی كە وڵاتی یۆنان خۆی لە قەیرانی ئابووریدا دەژی، باری قورسی كۆچبەرانیش ھێندەی دیكە بوەتە مۆتەكەیەك بەسەریو، چیدیكە نایەوێت ھاوكاری كۆچبەرانی وڵاتەكەی بكات.
ئەمەش دوای ئەوە دێت، ئەمڕۆ لە دورگەی (كییۆس) لە یۆنان ژمارەیەكی زۆری كۆچبەری لێیە، سەرباری قەیرانی ئابووری یۆنان، بەڵام وەك پیشەی ڕۆژانە ژەمە خواردنی نیوەڕۆ پێشكەش بە كۆچبەران دەكەن و كۆچبەرانیش شەق لە خواردنەكە دەدەن و فڕێی دەدەن بە ڕووی سەرپەرشتكارو چێشت لێنەران و خەڵكی دورگە .
ئەمەش قسەو باسێكی زۆری بە دوای خۆیدا ھێناو بو بە ھەواڵی گەرم و گڕی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكان و دەزگا ڕاگەیەندنەكانی ئەم وڵاتە، خەڵكی دورگەكەش داوا دەكەن كە چیدیكە نابێت كۆچبەران لە دورگەكەیان ھەبێت . ھەر گلەیی و گازندەی خەڵكی یۆنان وای كرد كە دەست بەبێ حكومەتی یۆنان بڕیار لە ڕاگرتنی ھاوكاری كۆچبەرانی ئەم دوورگەیە بدات تا كۆچبەران بەخواستی خۆیان وڵاتەكە جێبێڵن وە خەڵكی دوورگەكە بڕیاری ئەوەیان داوە چیتر مامەڵەی فرۆشتنی كەلوپەل و خواردەمەنی بە كۆچبەران ڕابگرن
دانیس -یۆنان