کوردستان

لەچەند شەقامێکی شاری هەولێر کامێراکانی هاتووچۆ بەرامبەر هەموو ئۆتۆمبێلەکان هەڵدەبن

لەچەند شەقامێکی شاری ھەولێر، کامێراکانی ھاتووچۆ کۆنترۆڵ لەدەست دەدەن وفلاشی کامێراکان بەرانبەر ھەموو ئۆتۆمبێلەکان ھەڵ دەبن.

 
دوێنێ شەممە 8/12/2018، لە چەند شەقامێکی ھەولێر، کامێراکانی ھاتووچۆ لە کۆنترۆڵ دەرچوون و فلاشی کامێراکان بۆ سەرجەم ئۆتۆمبێلەکان پێدەبون، تەنانەت ئەو ئەوانەشی کە لە خێرایی دیاریکراودا تێنەپەڕیبوون.
 
 
فازڵ حاجی، گوتەبێژی فەرمیی بەرێوبەرایەتیی ھاتووچۆی ھەولێر لەلێدوانێکیدا بۆ پەیامنێری پشتی نیوس ڕایگەیاند: “ئەو کامێرانەی فلاشیان بەڕووی ھەموو ئۆتۆمبێلەکان لێداوە، بەھۆی دابەزینی بارگاوی (شەحن)ی کامێراکان بووە، ئەو فلاشانەش وەک ئاگادارکردنەوەیەکە لەوەی کامێراکان لەکار کەوتونە”.
 
هەروەها وتەبێژی هاتووچۆی هەولێر دڵنیایشیدا ئەو فلاشانەی بەڕووی ئۆتۆمبێلەکاندا هەڵبوونە بەهیج جۆرێک ئەژمارناکرێت چونکە فلاشەکان بۆ ئەو ئۆتۆمبێلانەش لێیداوە کەوا بەخێرای دیاریکراوی شەقامەکە ڕۆشتونە و تەنانەت ئەو ئۆتۆمبێلانەشی کە لەخێرای دیاریکراویشدا کەمتر ڕۆشتونە.
 
محەمەد کاک أحمەد
پەیامنێری(pishti-news)
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button