په‌نابه‌ران

لە‌ ساڵی 2020ە‌وە‌ دیپۆرت كردنی كۆچبە‌ران و پە‌نابە‌ران بۆ توركیا دە‌ست پێدە‌كات

حكومە‌تی یۆنان بە‌ نیازە‌ لە‌ دوای چە‌ند ماگێكی 2020دا بە‌ كۆمە‌ڵ پە‌نابە‌ر و كۆچبە‌ران دیپۆرتی توركیا بكاتە‌وە‌.

بە‌ پێی ڕاگە‌یاندراوی وە‌زارە‌ری پە‌نابە‌رانی یۆنان كە‌ لە‌ ڕابردوودا لە‌ ماڵپە‌ڕی پشتی-نیوز بڵاومان كردۆتە‌وە‌، لە‌ داھاتوودا پە‌نابە‌ران و كۆچبە‌ران لە‌ یە‌ك جیا دە‌كرێنە‌وە‌ و بە‌ پێی كە‌یسە‌كانیان مامە‌ڵە‌ وڵێكۆڵینە‌وە‌یان لە‌ گە‌ڵ دە‌كرێت.

وە‌زیری وە‌بە‌رھێنانی یۆنان، ئادۆنیس گێۆرگیادیس, لە‌ چاوپێكە‌وتنێكدا بۆ كە‌ناڵێكی یۆنانی، باسی چۆنیە‌تی جێ بە‌ جێ كردن و چارە‌سە‌ری كۆچی نایاسایی  كرد و ڕایگە‌یاند:

بێگومان ڕاگرتنی چووپە‌كان لە‌ دە‌ریای ئیجە‌ و دووبارە‌ ناردنە‌وە‌یان بۆ توركیا، ئە‌وە‌ كارێكی نایاساییە‌ و دژی مافی مرۆڤە‌.

وە‌زیە‌ی وە‌بە‌رھێنانی یۆنان ئاماژە‌ی بە‌وە‌شدا كە‌ حكومە‌تی یۆنان پلانێكی ئامادە‌ كردووە‌ بۆ جیا كردنە‌وە‌ی پە‌نابە‌ر لە‌ كۆچبە‌ر.

كاتێك كە‌ بە‌لە‌مێك بە‌ كۆچبە‌رە‌وە‌ دە‌گاتە‌ ناو خاكی یۆنان، ئێمە‌ دە‌ستگیریان دە‌كە‌ین و لە‌ نێوان 3 رۆژدا ئە‌وانە‌ی كۆچبە‌ر لە‌ پە‌نابە‌ران جیا دە‌كە‌ینە‌وە‌.

ئە‌وانە‌ی وە‌ك پە‌نابە‌ر دە‌ناسرێن، ڕە‌وانە‌ی كە‌مپی كراوە‌ دە‌كرێن و لێكۆڵینە‌وە‌ لە‌ كە‌ێسە‌كانیان دە‌كرێت.

ئە‌وانە‌ی وە‌ك كۆچبە‌ر دە‌ناسرێن، ڕە‌وانە‌ی كە‌مپی داخراو دە‌كرێن و لە‌ نێوان 6 مانگدا لێكۆلینە‌وە‌یان لە‌ گە‌ڵ دە‌كرێن . لە‌و ماوە‌دا چاوپێكە‌وتنی یە‌كە‌م و دووە‌میشیان بۆ ساز دە‌كرێت.

ئە‌گە‌ر دوو جار ڕە‌فز وە‌ر بگرن، ئامادە‌ دە‌كرێم بۆ دیپۆرت كردن بۆ وڵاتی توركیا

گێۆرگیادیس جە‌ختی لە‌وە‌ش كرد كە‌ بە‌م شێوا وا دە‌كرێت لە‌و كۆچبە‌رانە‌ی كە‌ لە‌ توركیاوە‌ بە‌ نیازن ڕوو  بكە‌نە‌ یۆنان، دووبارە‌ بیری لێبكە‌نە‌وە‌ و بزانن، ئە‌گە‌ر بێت و ڕوو بكە‌نە‌ یۆنان دە‌خرێنە‌ ناو كە‌مپی داخراوە‌وە‌ و ئە‌گە‌ریشی ھە‌یە‌ دیپۆرتیان بكە‌نە‌وە‌.

بە‌ پێی وە‌زیری وە‌بە‌رھێنانی یۆنان، ئە‌م پلانە‌ وا دە‌كات لە‌و كۆچبە‌رە‌ نایاساییە‌انیە‌ توركیا، كاتێك 2.000 و 4.000 دۆلار دە‌دە‌ن بو قاچاخچیە‌كان و دە‌زانن كە‌ دە‌ستگیر دە‌كرێن و دیپۆرتی توركیا دە‌كرێنە‌وە‌، واز لە‌ یۆنان دە‌ھێنێن وھە‌وڵ بۆ وڵاتێكی دیكە‌ بكە‌ن .

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

بە‌ارێوبە‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button