په‌نابه‌ران

لە‌ ڕووداوێكی ھاتووچۆدا 6 پە‌نابە‌ر گیانیان لە‌ دە‌ستدا

ئێوارە‌ی ئە‌مڕۆ كاتژمێر 18:30 ئۆتۆمبیكێك بە‌ 18 پە‌نابە‌ری نایاساییە‌وە‌، بە‌ ھۆكارێكی نادیار، ئۆتۆمبیكە‌كە‌یان وە‌رگە‌ڕا و 6 پە‌نابە‌ر گیانیان لە‌ دە‌ست دا و 12 پە‌نابە‌ری دیكە‌یش بریندسر بوون.

بە‌ پێی میدیاكانی سە‌ر سنوری یۆنان، ئۆتۆمبیكێك جۆری جیپ، كاتژمێر 18:30 نزیك شاری ئە‌لێكساندروپۆلی، بە‌ ھۆی خێرایی زۆرە‌وە‌، شۆفێری ئۆتۆمبیلە‌كە‌، كۆنترۆڵی لە‌ دە‌ستدا و ئۆتۆمبیلە‌كە‌ی وە‌رگە‌ڕا. لە‌ ئاكامدا 6 پە‌نابە‌ر گیانیان لە‌ دە‌ستدا 12 پە‌نابە‌ری دیكە‌یش بە‌ سە‌ختی بریندار بوون.

بە‌ بە‌پە‌لە‌ ھێزی فریاكە‌وتن و پۆلیس گە‌یشتنە‌ شوێنی ڕووداوە‌كە‌ و پە‌نابە‌رە‌ نایاساییە‌كانیان ڕە‌وانە‌ی نە‌خۆشخانە‌ی ئە‌لێكساندروپۆلی كرد.

بە‌ پێی ڕاپۆڕتی نە‌خۆشخانە‌كە‌، ژمارە‌یە‌ك لە‌ پە‌نابە‌رە‌ بریندارە‌كان زۆر سە‌ختن و تە‌ندروستیان ناجێگیرە‌ و پزیشكە‌كان ھە‌وڵی ئە‌وە‌ دە‌دە‌ن لە‌ ژیانە‌ بمێنە‌وە‌.

 

 

پشتیوان جاف

بە‌ڕێوبە‌ری Pishti-News

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button