Uncategorized

لە دژی پێنەدانی دەرماڵەکانیان قوتابیانی زانکۆ وپەیمانگاکان گردبوونەوەیەکی ناڕەزای ڕێک دەخەن

ماوەی سێ ساڵە بەهۆی قەیرانی داراییەوە دەرماڵەی قوتابیانی زانکۆ نەدراوە ،بەوهۆیەشەوە قوتابیانی زانکۆ گردبوونەوەی ناڕەزای ئەنجام دەدەنەوە.

ئەمڕۆ هەینی(2019/3/22)لە ئاگاداری نامەیەکدا کە ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە ئاڕاستەی قوتابیانی زانکۆ وپەیمانگاکانیان کردووە ،تیایدا داوا لەسەرجەم خوێندکارانی زانکۆ وپەیمانگاکان کراوە بە مەبەستی داواکردنی دەرماڵەکانیان بەشداری گردبوونەوەیەکی ناڕەزای بکەن.

عەبدولوەهاب أحمەد یەکێک لە ڕێکخەرانی گردبوونەوەکە بە (pishti-news)ی ڕاگەیاند “‌لەماوەی ڕابردوودا دووجاریتر گردبونەوەی ناڕەزایمان ئەنجام داوە بۆ داواکردنی مافەکانمان ،بەڵام هیج کەسێک نەهات بەدەم داواکاریەکانمانەوە ،بەوهۆیەشەوە بۆ جارێکیتر گردبوونەوە ئەنجام دەدەینەوە “‌.

ئەو ڕێکخەرە سەبارەت بەکاتی بەڕێوەچونی گردبونەوەکە ڕایگەیاند “‌مۆڵەتمان بۆ ئەنجامدانی گردبوونەوەکە وەرگرتووە لە بەروای (2/4/2019)کاتژمێر 9:30خولەکی بەیانی لەشاری هەولێر لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا گردبوونەوەیەکی هێمنانە ئەنجام دەدەین ،داوای دەرماڵەی قوتابیان ،ودامەزراندنی ئەو قوتابیانە دەکەین کە دانەمەزرێندراون.

ڕونیشیکردەوە “‌هاشێوەی شاری هەولێر قوتابیانی زانکۆوپەیمانگاکان لە سلێمانی وسۆران و بەشێکیتریش لەناوچەکان گردبونەوەی ناڕەزای ئەنجام دەدەن ،بەڵام بەشێوازیتر وکاتی جیاواز “‌.

وتیشی “‌گردبوونەوەکە بەشێوازێکی مەدەنیانەیە ،تەنیا قوتابیان بەشدار دەبن.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button