جیهان

لە دیداری ترەمپ و پوتیندا

 

 

دیداری سەرۆکانی ئەمریکا و روسیا لە پایتەختی وڵاتی فینلاندی ئەوروپا لە ١٦ی جولای لە شاری هێلسینکی، تەوەرێکی سەرەکی بۆ ئایندەی کوردە لە سووریا.
میدیا ئەمریکیەکان، ئاشکرایان کردوە کە لە میانی دیداری دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ مەلیک عەبدوڵڵای دووەم، شای ئۆردن لە کۆشكی سپی، باس لە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا کراوە و ترەمپ پێی وایە دەتوانێ لە گەڵ ڤلادیمیر پوتین لەم دیدارەی بگات بە رێککەوتن.
ترەمپ مانگی مارسی رابردووش رایگەیاند، کە هێزە سەربازیەکانی ئەمریکا بە زوویی لە سوریا دەکشێنەوە.
لەماوەی رابردووش، ئەمەریکا و تورکیا ڕێککەوتنێکی نوێیان لەسەر مەنبەج ڕاگەیاند، کە بەپێی رێککەوتنەکە سەرەتای ئەم مانگە تەواوی هێزەکانی قەسەدە و یەپەگە و یەپەژە کە لە ژێر هەژموونی پەکەکەدان لە تەواوی ڕۆژئاوای فورات دەستیان بە کشانەوە کردوە.
بەشێوەیەک، لە ماوەی رابردوو پەکەکە و پەیەدە کە ئیدارەی رۆژئاوای کوردستانیان بە دەستەوەیە گەورەترین زیانیان لە رووی سیاسی و دیپلۆماسیەوە لە کوردی سووریا داوە، بەوەی پەکەکە و پەیەدە کاریان لەگەڵ ئەمەریکا کرد، بەبێ هیچ ڕێکەوتنێک، لەگەڵ رژێمیان کرد، بەبێ هیچ دەستکەوتێک، لەگەڵ رووسیا و ئێران بەبێ هیچ گەرەنتیەک، تەنیا (سەربازی ژێر فەرمان) بوون، نەبوونی رێککەوتنی سیاسی و دیپلۆماسی کاریگەری خراپی لەسەر بڕیارەکانی ئەو کۆنگرە لوتکەیە دەبێت.
لە ئێستاش هێزەکانی هەسەدە بە هێمنی ناوچە کوردستانیەکان چۆڵ دەکەن و شوێنەکانیان بە هێزەکانی رژێمی سووریا پڕدەکرێتەوە، بەڵام لای خۆیانەوە هەسەدە رەتیدەکاتەوە ئەوە رێککەوتن بێت.
پێشتریش رووسیا و تورکیا و ئێران بۆ ئایندەی سووریا هەوڵیاندا دەستوورێک دابنێن، بەڵام لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیەوە رەتکرایەوە و لەلایەن ئەمەریکاوە پێشنیاز کرا کە دەستوورێک بنوسێرێتەوە لەلایەن رژێم و ئۆپۆزسیۆن و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنیەوە، تاوەکو ماددەکانی لە بەرژەوەندی هەموو گەلانی سووریادا بێت.
بۆ ئەوەی ئەم دەستوورەکەش بخرێتە ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنیش لە سووریا بۆ بکرێت پێویستە دۆخی سووریا ئاسایی بکرێتەوە و ئەمنیەت هەبێت، ئەوە بەشێکی گرنگی دیداری پۆتین و ترامپە.

 

هێمن ساڵح

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button