رێکخراوەکانی ئافرەتانی کوردستان لەشاری هەولێر پرسە بۆ (سێوان قادر) دادەنێن.
ئەمڕۆ چوارشەممە 26-12-2018، تۆڕی رێکخراوەکانی ئافرەتانی کوردستان لە کاتژمێر(2 – 4)ـی دوای نیوەڕۆ پرسە بۆ سێوان قادر دادەنێت.
ریکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە، “هاتنتان نیشاندانی رێزە بۆ رۆحی (سێوان) و منداڵەکانی”
تۆڕی رێکخراوەکانی ئافرەتانی کوردستان ئاماژەی بەوەشکرد:پرسەکە لە هۆڵی یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان لە شەقامی قازی لە گەڕەکی ئازادیی شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت.
شەوی یەكشەممە 16ی كانونی یەكەمی 2018 لە گەڕەكی ئاسوودەی چەمچەماڵ ئاگر لە ماڵێك كەوتەوە، لە ئەنجامدا سێ منداڵ (تەمەنیان لەنێوان یەك بۆ پێنج ساڵان بوو) سووتان و دەستبەجێ گیانیان لەدەستدا، هەروەها دایكیان لە 90%ی جەستەی سووتا ، و دوای هەفتەیەک مانەوەی لەنەخۆشخانە گیانی لەدەست دا.