کوردستان

لە هەولێر یادی کۆچی یاسر عەرەفات دەکرێت

بەبۆنەی 13 ساڵەی کۆچکردنی ياسر عەرەفات “ئەبو عەممار”، سەرۆکی دەسەڵاتدارێتی فەلەستین، ئێوارەی ئەمرۆ کونسڵخانەی فەلەستین لەهەرێمی کوردستان مەراسیمێکی بەو بۆنەیەوە رێکخست.
سەرەتای مەراسیمەکە بەسروودی نیشتیمانی ئەو وڵاتە دەستی پێکردو، دواتر کۆپڵە شیعرێک لەبارەی ڕەوشی فەلەستین و کەیسەکەیان پێشکەش کرا.

نەزمی حزوری، کونسڵی گشتی دەوڵەتی فەلەستین ووتەیەکی لەبارەی ساڵیادی کۆچکردنی سەرۆکی وڵاتەیەکی پەیامێکی پیشکەش کردو، باسی لەمێژووی سیاسی و ئاشتەوایی لەگەڵ ئیسرائیل باسکر.

گووتیشی “یاسر عەرەفات، لەپێناو بەدەستهێناوی مافی وڵات و گەلەکەی، لەمیسر گەڕایەوە خاکی وڵاتەکەی و، دەستی بەخەبات کرد”.

دووپاتیشیکردەوە ” ئیسرائیل بەهەموو شێوەیەک دەیویست، ئەبو عەممار ئاڵای سپی بەرز بکاتەوە، بەڵام هیچکات ئەو کەسایەتیە تەسلیم نەبوو”.

راشیگەیاند “لەگۆڕەپانیی سیاسی عێراق وکوردستاندا، بەشێکی زۆر حیزبە سیاسییەکان وەک حیزبی شیوعی عێراق و حیزبی شیوعی کوردستان پاڵپشتیەکی بەهێزی کەیسی فەلەستین بوون و، پشتگیری لەدۆسیەکەیان کردووە”.
دوابەدوای ووتەی قونسڵی فەلەستین، دکتۆر کاوە مەحمود، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حیزبی شیوعی کوردستان، بەوبۆنەیەوە دەستپێکردو، سەرەتای قسەکانیشی باسی لەرۆمانێکی رۆژئاوایی کرد، کەتێدا باس لەمردنی دادوەریی دەکات و، دواتر هاتەوە سەر باسی خەبات و مێژووی فەلەستینیەکان.

یاسر عەرەفات، یەکێک بوو لەو کەساتیانەی مشتومڕێکی گەورەی لەمێژووی سیاسی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کردو، تا دوایین ساتەکانی ژیانی شەڕی بۆ بەدەستهێنانی مافی گەلەکەی تێکۆشاوە.
لە 10 تشرینی یەکەمی 2004 دوای ئاڵۆزبوونی باری تەندروستی لەیەکێک لەنەخۆشخانەکانی فەرەنسا مردنی رادەگەینرێت.

دوای چەند ساڵێک لەمردنی، زانیارییەکان باس لەوە دەکەن که “بەهۆی ژەهرخواردنی گیانی لەدەستداوەو، چەند وڵاتێک وەک ئیسرائیل دەستی لەمردنی هەبووە”.

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button