
حكومه‌تی یۆنان به‌هۆی لێساوی كۆچبه‌ران و داخل بوونی كۆچبه‌ران به نایاسایی بۆ ناو خاكه‌كه‌ی، بڕیاریدا هه‌موو كاره‌كانی له سه‌ر مافی په‌نابه‌ری بۆ ماوه‌ی 1 مانگ ڕابگرێت.
به‌هۆی ئه‌و بارودۆخه‌ی كه له ئێستادا له سه‌ر سنوره‌كانی یۆنان و توركیا ده‌گوزه‌رێت، حكومه‌تی یۆنان بڕیاریدا سنوره‌كانی زۆر تووندتر بكات و هێزی سه‌ربازی زیاتر بنێرێته سه‌ر سنوره‌كان، هه‌روه‌ها ئه‌وانه‌ی سنوریان له‌م ڕۆژانه‌دا به‌زاندووه، دیپۆرتی توركیایان بكه‌نه‌وه.
وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان، ستێلیۆس پێچاس (Stelios Petsas) له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا ڕاگه‌یاند، دوای كۆبوونه‌وه‌ی به‌رپرسه باڵاكانی حكومه‌تی یۆنان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆك وه‌زیرانی یۆنان، بڕیاری 5 خاڵ درا بۆ رێگری گرتن له كۆچی نایاسایی و پاراستنی سنوره‌كانی یۆنان و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئارامی بۆ ناوچه‌كه.
وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان: حكومه‌تی توركیا له جیاتی ڕووبه‌ڕووی قاچاخچیه‌كان ببێته‌وه و ده‌ستگیریان بكات، خۆی بۆته قاچاخچی و ڕێنماییان ده‌كه‌ن.
تا 1 مانگی دیكه مافی په‌نابه‌ری ڕاگیرا
وته‌بێژی حكومه‌تی یۆنان به تووندی هێرشی كرده سه‌ر حكومه‌تی توركیا و ڕایگه‌یاند:
كۆچبه‌ران وه‌ك دۆمینه به‌كار دێن له لایه‌ن توركیاوه و ئه‌مه دژی هه‌موو یاسا و ڕیسهكانه و دژی مافی مرۆڤه و به هیچ شێوه‌یه‌ك جێگه‌ی قبوڵ نیه. به‌و هۆیه‌ش بڕیاری 5 خاڵمان دا بۆ به‌رگری كردن له‌م دۆخه
هه‌ر 5 خاڵه‌كانی حكومه‌تی یۆنان:
- پاراستنی خاڵه سنوریه‌كانی وشكانی و ده‌ریایی به سه‌رباز و پۆلیس و هێزی ئه‌منی تایبه‌ت بۆ ڕێگری كتدن له كۆچی نایاسایی.
- ڕاوه‌ستانی مافی په‌نابه‌ری له ته‌واوی یۆنا بۆ ماهوی 1 مانگ له ئه‌مڕۆوه و ئه‌و كۆچبهرانهیش كه داخلی یۆنان بوون به چووپ و هه‌ر شێوه‌یه‌ك له‌م دۆخه‌كه، تا 1 مانگ ناتوانن داوای مافی په‌نابه‌ری بكه‌ن.
- دیپۆرت كردنی ئه‌وانه‌ی به نایاسایی ڕوویان كردۆته وڵاتی یۆنان له‌م دۆخه‌كه‌دا
- داوا كردن له هێزی FRONTEX بۆ هێنانی هێزیRABIT به مه‌به‌ستی پاراستنی سنوره‌كانی یۆنان كه سنوری ئه‌وروپاشن.
- داوا كردنی هاوكاری خێرایی و كارا كردنی ماده‌ی 78 یه‌كێتی ئه‌وروپا كه وڵاتی یۆنان تێیدا ئه‌ندامه به مه‌به‌ستی ده‌ست پێكردنی چه‌ند كارێك بۆ حكومه‌تی یۆنان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆچی نایاسایی و چاره‌سه‌ر كردنی له چوارچێوه‌ی ئه‌ندامبوونمان له یه‌كێتی ئه‌وروپا.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News