په‌نابه‌رانجیهان

ماكرۆن هه‌ره‌شه‌ له‌ ئیتالیا ده‌كات

له‌ سه‌ر پرسی په‌نابه‌ران ناكۆكن

 

دوای سه‌ردانی كردنی ئیمانوێول ماكرۆن بۆ رۆمای پایته‌ختی ئیتالیا چاوی كه‌وت به‌ سه‌رۆكی ئه‌و ولاته‌و گفتو گۆیان كرد ده‌رباره‌ی كێشه‌ی په‌نابه‌ران به‌ تایبه‌ت ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ له‌ ولاتی ئیتالیا ده‌ژین و ئه‌و په‌نابه‌رانه‌شی كه‌ له‌ رێگای ئاوه‌وه‌ ده‌گه‌ونه‌ ئه‌و ولاته‌ كه‌ له‌ لایه‌ن ماتیۆ سالڤینی وه‌زیری ناوه‌خۆی ئیتالیا رێگریان لئ ده‌كرێت بێنه‌ ناو خاكی ئه‌و ولاته‌.

دوێنئ له‌ سه‌ردانه‌كی فه‌رمیدا ئیمانوێل ماكرۆن گه‌یشته‌ ئیتالیا و به‌ توندی هێرشی كرده‌ سه‌ر سالڤینی و داوای له‌ سه‌رۆكی ئه‌و ولاته‌ كرد ئه‌گه‌ر سالڤینی هه‌لسو كه‌وته‌كانی به‌رانبه‌ر په‌نابه‌ر نه‌گۆرێت ئه‌وا پێویسته‌ له‌ پۆسته‌كه‌ی دوور بخرێته‌وه‌ ،چونكه‌ پێی وایه‌ ئه‌و كاره‌ی ئه‌و دژی مرۆڤایه‌تیه‌و به‌ دروستی نازانێت.

ماكرۆن گوتیشی پێویسته‌ ئێمه‌ هه‌موومان به‌ شێوه‌یه‌كی مرۆڤانه‌ هه‌لس و كه‌وت به‌رانبه‌ر په‌نابه‌ران بكه‌ین و به‌ شێوه‌یه‌كی گونجاو به‌رپرسیاره‌تی بگرینه‌ ئه‌ستۆ هه‌مومان به‌ یه‌كه‌وه‌ كار بكه‌ین بۆ بدۆزینه‌وه‌ رێگا چاره‌سه‌رێك بۆ ئه‌م بارو دۆخه‌ی ئێستا روو به‌ رووی په‌نابه‌ران بۆته‌وه‌ ، له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی باسی له‌وه‌ كرد پێویسته‌ له‌ سه‌ر رێخراوه‌كانی ولاتانی ئه‌ورووپا به‌ هه‌مو شێوه‌یه‌ك هاوكاری ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بكه‌ن كه‌ پئویستیان به‌ هاوكاریه‌ ،وه‌ گوتیشی فه‌ره‌نسا ئاماده‌یه‌ به‌ بۆ له‌ خۆ گرتنی په‌نابه‌رو هاوكاریكردنیان .

له‌ به‌شێكی تری قسه‌كانی ماكرۆن جه‌ختی له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌وا پێیسته‌ له‌ سه‌ر هه‌موو ولاتانی یه‌كێتی ئه‌ورووپا ده‌رگایان به‌ رووی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ بكه‌نه‌وه‌ كه‌ دێنه‌ ناو خاكی ولاته‌كانیان هه‌ر په‌نابه‌ره‌و به‌ پێی ئه‌و كێشه‌یه‌ی كه‌ هه‌یه‌تی هه‌لسو كه‌وتی به‌رانبه‌ر بكرێت ….

 

ده‌ریا جه‌مال (Darya Jamal)

په‌یامنێری Pishti-News له‌ فه‌ڕه‌نسا

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button