سپۆرت

مان یونایتد داوای یاریزانێکی ڕۆما دەکات

 

یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی داوای لۆریۆنزۆ پلگرینی یاریزانی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی دەکات.

ڕۆژنامەی Daily Starــی بەریتانی بڵاویکردەوە یانەی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی چاوی بڕیوەتە
تواناکانی لۆریۆنزۆ پلگرینی یاریزانی هێلی ناوەراستی یانەی ڕۆمای ئیتاڵی.
ڕۆژنامەکە ئاماژەی بەوەشداوە کە خۆزێ مۆرینهۆ ڕاهینەری یانەی شەیتانە سورەکان بەهۆی خراپی
ئاستی ناوەڕاستی یانەکەوە داوای یاریزانێکی بەتوانای کردووە بۆ پتەوترکردنی ڕیزی یانەکەی کە بەهۆی
ئەنجامە خراپەکانی ئەم دواییەی یانەکە توشی گرفت بوون.

جێگای ئاماژەیە لۆریۆنزۆ پلگرینی لەگەڵ یانەی ڕۆمای ئیتاڵی بەژداری ٣٧یاری کردووە و ٤ گۆڵی بۆ
یانەکە تۆمارکردووە

هەڵۆ بەرزنجی

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button