کوردستان

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان دوای ونبوونی لەسەرمادا ڕەقبووەوە.

منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان لە ناحیەی فەیدەیێ لە سنوری پارێزگای دهۆک لە دایک و باوکی وندەبێت و دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزراوە کە لەسەرمادا ڕەقبووەتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دهۆک لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی بڵاویکردەوە، “شەوی ڕابردوو منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان بەناوی هێلان محەمەد لەگەڵ دایک و باوکیدا لە هۆڵێکی ئاهەنگدا بووە، بەڵام دواتر دایک و باوکەکە ئاگایان لە منداڵەکەیان نەماوە و ونبووە”.

ئاشکراشیکردووە،کاتژمێر ١ى پاشنیوەڕۆى ئەمڕۆ تەرمى ئەو منداڵە لەپشت ئەو هۆڵەى ئاهەنگەکەى لێ ئەنجامدراوە لەناو ئاودا بە مردووی دۆزراوەتەوە، کە گومان دەکرێت لە سەرمادا ڕەقبوبێتەوە.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button