کوردستان

مه‌سعود بارزانی سه‌ره‌خۆشی له‌ قوربانیانی بومەلەرزەكه‌ی هه‌رێمی كوردستان كرد

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە شەوی  ڕابردوو لە ئەنجامی ڕوودانی بوومەلەرزە لە پارێزگاكانی هەڵەبجە و كرماشان و ناوچەكانی قەسری شیرین و سەرپولی زەهاب سەدان هاووڵاتی گیانیان لەدەست دا و هەزارانی تریش بریندار بوون.

بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیان و خەڵكی ناوچە زیانلێكەوتووەكانی بوومەلەرزەی شەوی ڕابردوو  دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێراش بۆ بریندارانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنە دەخوازم.  لەم كارەساتەدا خۆمان بە هاوخەمی خەڵكی لێقەوماو و زیانلێكەوتووی هەر دوو پارێزگای کرماشان و هەڵەبجە  دەزانین.

مسعود بارزانی

13ـی 11ـی 2017

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button