په‌نابه‌ران

مووچه‌ی په‌نابه‌ران له‌ یۆنان ڕاده‌گیرێت

به‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان مووچه‌ی په‌نابه‌ران له‌ هاوینی ئه‌مساڵدا ڕاده‌گیرێت

 

به‌ بڕیاری وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان له‌ 01/7/2021دا مووچه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌  ڕاده‌گیرێت. واته‌ ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ئۆزڤایزن و هێشتا قبوڵی ئیقامه‌كانیان بۆ ده‌رنه‌چووه‌.

له‌ ڕوونكردنوه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان ڕایگه‌یاند، له‌ 01/7/2021دا هه‌ر په‌نابه‌رێك له‌ ناو كه‌مپدا نه‌بێت یاخود له‌ خانودا نه‌بێت كه‌ له‌ لایه‌ن وه‌زاره‌ته‌وه‌ یان ڕێكخراوێكه‌وه‌ وه‌ریگرتبێت،  مووچه‌كه‌ی لێده‌بڕن.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ تایبه‌ت ده‌ستی مه‌ڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، تا ئێستا كۆمیسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا بودجه‌ی په‌نابه‌رانی ڕاسته‌وخۆ ڕاده‌ستی UNHCR ده‌كرد. له‌ رێگه‌ی ئه‌و ڕێكخراوه‌وه‌ په‌نابه‌ران مانگانه‌ مووچه‌كانیان وه‌رده‌گرن. به‌ڵام له‌ چه‌ند مانگی داهاتوودا، ئه‌وه‌ گۆڕانكاری به‌سه‌ردا دێت و حكومه‌تی یۆنان ڕاسته‌وخۆ بودجه‌ی په‌نابه‌ران وه‌رده‌گرێت. هه‌ر بۆیه‌ ده‌یه‌وێت، هه‌موو  ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ داوای مافی په‌نابه‌ری ئه‌كه‌ن له‌ یۆنان، ده‌بێت له‌ كه‌مپدا بن یان له‌ خانویه‌كدا كه‌ وه‌زاره‌ت یان ڕێكخراوێكی ناحكومی سه‌ر به‌ وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران، پێی داون.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ UNHCRه‌وه‌ تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:

حكومه‌تی یۆنان ئه‌یه‌وێت، ئه‌و كه‌سانه‌ی داوای مافی په‌نابه‌ری ئه‌كه‌ن و له‌ ناو كه‌مپدا نین یاخود له‌ ناو خانودا نین سه‌ر به‌ وه‌زاره‌ت، مووچه‌كانیان ڕابگرێت. به‌ پێی ئاماره‌كانی مانگی 3ی ئه‌مساڵ، نزیكه‌ی 25.000 په‌نابه‌ر هه‌ن كه‌ داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌، به‌ڵام نه‌ له‌ خانوی حكومه‌تدان و له‌ نه‌ له‌ كه‌مدان. ئامانجیان بڕینی مووچه‌ی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌یه‌.

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button