په‌نابه‌ران

مووچه‌ به‌ سه‌ر په‌نابه‌رانی یۆنان دابه‌ش ده‌كرێت

مووچه‌ی دوو مانگ په‌كه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت

مووچه‌ی دوو مانگ پێكه‌وه‌ له‌ مانگی 12دا به‌ سه‌ر په‌نابه‌رانی یۆنان دابه‌ش ده‌كرێت

 

له‌ مانگی 10ه‌وه‌ تا ئێستا په‌نابه‌رانی یۆنان هیچ بره‌ مووچه‌یه‌كیان وه‌رنه‌گرتووه‌. به‌ پێی ئه‌و پلانه‌ی كه‌ سه‌ره‌تا دانرابوو، ده‌بووایه‌ كۆتایی مانگی 10 , په‌نابه‌ران یه‌كه‌م مووچه‌ی خۆیان وه‌ربگرن، به‌ڵام به‌هۆی چه‌ند هۆكارێكی ته‌كنیكی، ئه‌وه‌ جێ به‌جێ نه‌كرا.

وه‌ك تیمی ڕۆژنامه‌وانی پشتی-نیوز ڕۆژ به‌دواداچوونمان ده‌كرد و پرسیارمان ئاراسته‌ی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رنا ده‌كرد تاكو وه‌ڵامێك له‌ سه‌ر چۆنیه‌تی دابه‌ش كردنی مووچه‌ به‌ سه‌ر په‌نابه‌رانی یۆنان.

ئه‌مڕۆ به‌رپسی ڕاگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان تایبه‌ت به‌ پشتی-نیوزی ڕاگه‌یاند:

له‌ مانگی 12دا دوو مووچه‌ پێكه‌وه‌ دابه‌ش ده‌كرێت هی مانگی 10 و مانگی 11. ئه‌وانه‌ی خاوه‌ن ئۆزڤایزن چ له‌ كامپدان چ له‌ خانوودان هه‌موویان مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

پشتیوان جاف: به‌ڕێز، ئێوه‌ وتان كه‌ كاری بانكه‌كان ده‌گۆڕدرێن، به‌ڵام تا ئێستا هیچ له‌ په‌نابه‌ره‌كان كارتی نوێی بانكیان وه‌رنه‌گرتووه‌. ئایه‌ چۆن ئه‌م دابه‌شكردنه‌ ده‌كرێت

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران: پرسیاره‌كه‌ت جوانه‌. پێویست ناكات هیچ شتێك بكه‌ن. ڕێكخراوه‌كان كه‌ سه‌رپه‌رشتی كه‌مپه‌كان ده‌كه‌ن یاخود خانو و ماڵه‌كان، ئه‌وان كارته‌كان به‌ سه‌ر په‌نابه‌ران دابه‌ش ده‌كه‌ن. هه‌ر بۆیه‌ له‌م مانگه‌دا دوو مووچه‌ پێكه‌وه‌ وه‌رده‌گرن. ئێمه‌ ئه‌زانین كه‌ دۆخه‌كه‌ ئاڵۆز بووه‌ به‌ هۆی مووچه‌وه‌ ، به‌ڵام كێشه‌ی ته‌كنیكیمان هه‌بوو ده‌بووایا چاره‌سه‌ری بكه‌ین.

پشتیوان جاف: ئه‌وانه‌ی كه‌ ڕه‌فزیان وه‌رگرتووه‌، ئه‌وانیش مووچه‌ وه‌رده‌گرن؟

وه‌زاره‌تی په‌نابه‌ران: ئه‌وه‌ی خاوه‌نی ئۆزڤایز بێت چ كۆنه‌كان چ نوێكه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.

به‌ پێی زانیاریه‌كان، له‌ داهاتوودا په‌نابه‌ران جۆره‌ كارتێكی بانك وه‌رده‌گرن كه‌ جیاواز ده‌بێت له‌وانه‌ی پێشوتر و ده‌توانن هه‌موو كارێكی پێ بكه‌ن وه‌ك كڕینی كه‌لو په‌ل به‌ شێوه‌یه‌كی ئه‌له‌ترۆنی (online)

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button