جیهان

میدیایه‌كی ئیتاڵی باسی Pishti-News ده‌كات

دوای غه‌رق بوونی یه‌ختێك به‌ 51 په‌نابه‌ری كورده‌وه‌ له‌ ده‌ریاكانی ئیتاڵیا نزیك شاری كرۆتۆنێ (Crotone) له‌ به‌ره‌به‌یانی رۆژی 10/01/2019 دا، كه‌ تێیدا گه‌نجێكی كورد به‌ ناوی هه‌ڵكه‌وت محمه‌د عه‌لی تا ئێستا نادایره‌، وه‌ك تیمی رۆژنامه‌وانی Pishti-News كه‌ تاكه‌ میدیا بووین باسی ون بوونی ئه‌و گه‌نجه‌ كورده‌مان، كرد و په‌یوه‌ندیمان به‌ چه‌ند كه‌س و ده‌زگا میدیاكانی ئه‌و شاره‌ كرد تاوه‌كوو زانیاری له‌ سه‌ر بارودۆخی ئه‌و گه‌نجه‌ وه‌ر بگرین.

به‌رێوبه‌ری CrotoneNews, برونۆ پالێرمۆ (Bruno Palermo), په‌یوه‌ندی به‌ به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News, پشتیوان جاف كرد، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی زانیاری وه‌ر بگرێت له‌ سه‌ر هه‌ڵكه‌وت محمد عه‌لی و له‌ ماڵپه‌ری خۆیان به‌ زمانی ئیتاڵی هه‌واڵێكی له‌ سه‌ر بڵاو بكه‌نه‌وه‌، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌گه‌ر زیندووه‌، كه‌سێك زانیاری به‌و مه‌ڵپه‌ره‌ ئیتاڵیه‌ بدات.

له‌ هه‌مان كاتدا، باوكی هه‌ڵكه‌وت محمد عه‌لی، به‌ڕێز هێمن عه‌لی چه‌ند جارێك په‌یوه‌ندی به‌ پشتی-نیوز كردووه‌ بۆ وه‌ر گرتنی زانیاری نوێ له‌ سه‌ر كوره‌كه‌ی كه‌ تا ئێستا نادیاره‌، به‌و هۆیه‌شه‌وه‌ به‌ پێویستمان زانی، میدیا ئیتاڵیاكان لێی ئاگادار بكه‌ین، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ر كه‌سێك زانیاری هه‌بێت له‌ سه‌ر بارو دۆخی هه‌ڵكه‌وت محمد عه‌لی، تیمی رۆژنامه‌وانی Pishti-News ئاگادار بكه‌نه‌وه‌.

له‌ ئێستادا، وه‌ك تیمێكی رۆژنامه‌وانی، هه‌ماهه‌گیه‌كمان هه‌یه‌ له‌ گه‌ڵ CrotoneNews, بۆ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ڵكه‌وت محمه‌د عه‌لی له‌ ئیتاڵیا یاخوت له‌ هه‌ر شوێنێك بێت.

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل (Hallo Khalil)

په‌یامنێری Pishti-News

 

وێنه‌كان ببینه‌

 

لینكی ماڵپه‌ری میدیا ئیتاڵیه‌كه‌ لێره‌ ببینه‌:

Sbarco di migranti curdi a Melissa, un padre cerca il figlio disperso

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button