په‌نابه‌ران

مێركل بۆ ئه‌ردۆغان: پابه‌ندی ڕێكه‌وتنامه‌كه بن

دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ ئه‌وروپا و كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی، ئانگێلا مێركێل ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا و ئه‌ردۆغان له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا، پرسی كۆچ و كۆچبه‌رانیان تاوتوێ كرد

 

به‌ پێی به‌رپرسێكی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرۆغان بۆ كردنه‌وه‌ی سنوره‌كانی بۆ په‌نابه‌ران و بڵاو كردنی 5,5 ملیۆن په‌نابه‌ر به‌ ئێوروپادا، هه‌ردوو سه‌ركرده‌كه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌كی ته‌له‌فۆنیدا پرسی په‌نابه‌ران و كۆچبه‌رانیان تاوتوێ كرد و مێركل دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ توركیا پێویسته‌ پابه‌ندی ڕێكه‌وتنامه‌كه‌ی ساڵی 2016 بێت.

له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌ردۆغام داوای بودجه‌ی زیاتر ده‌كات و ده‌یه‌وێت له‌ ڕۆژاوای كوردستانیش (باكوری سوریا) ناوچه‌ی ئارام دروست بكات و یه‌كێتی ئه‌وروپاش ڕازی نیه‌ و ڕێگه‌ی پێ نادات. ئه‌ڵمانیا و یه‌كێتی ئه‌وروپا داوا ده‌كه‌ن له‌ توركیا په‌به‌ندی ڕێكه‌وتنامه‌ك بێت كه‌ واژووی كردووه‌ و تا ئێستاش بڕی 5,6 ملیار یۆرۆی وه‌رگرتووه‌ و تا مانگی ئۆكتۆبه‌ریش بڕی 400.000 یۆرۆی دیكه‌یش وه‌ر ده‌گرێت.

ئه‌ردۆغان له‌ هه‌موو وتاره‌كانیدا، داوا ده‌كات كه‌مپێكی گه‌وره‌ له‌ ڕۆژاوای كوردستان (باكوری سوریا) دروست بكات، به‌ڵام ئه‌وروپا ده‌زانێت كه‌ توركیا به‌ نیازه‌ دیمۆگرافیای كورده‌كان بگۆڕێت كه‌ سنوریان به‌ توركیاوه‌ هه‌یه‌، به‌و هۆیه‌وه‌، ئه‌وروپا ڕازی نیه‌ به‌و پێشنیاره‌.

له‌ هه‌مان كاتدا، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا، هایكۆ ماس (Heiko Maas)، له‌ چاوپێكه‌وتنێكدا جه‌ختی له‌وه‌ كرد كه‌ ئه‌وروپا و ئه‌ڵمانیاش به‌ تایبه‌ته‌ نیگه‌رانه‌ له‌ شێوازی پاراستن سنوره‌كانی توركیا و هاتنی ڕێژه‌یه‌كی زۆری په‌نابه‌ران بۆ یۆنان له‌ ده‌ریای ئیجه‌وه‌. هه‌روه‌ها دووپاری كرده‌وه‌: پێویسته‌ توركیا پابه‌ندی ڕێكه‌وتنامه‌ی ساڵی 2016 بێت، ئه‌وه‌ش كلیلیی چاره‌سه‌ری دۆخه‌كه‌یه‌.

به‌ پێی ئاماری فه‌رمی UNHCR, ته‌نیا له‌ مانگی ڕابردوودا 8.100 كۆچبه‌ رو په‌نابه‌ر له‌ كه‌نار ئاوه‌كانی توركیاوه‌ گه‌یشتوونه‌ته‌ دورگه‌كانی یۆنان

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button