جیهان

مێركل: یۆنان بریاریدا په‌نابه‌رانی ئه‌ڵمانیا وه‌ر بگرێته‌وه‌

دوای رێكه‌وتنی 28 وڵاتی ئه‌ندامی یه‌كێتی ئه‌وروپا، ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند كه‌ حكومه‌تی یۆنان و ئسیپانیاش رێكه‌وتوون، هه‌ر په‌نابه‌رێك كه‌ له‌م ولاتانه‌وه‌ روو ده‌كه‌نه‌ ئه‌ڵمانیا و داوای مافی په‌نابه‌رێتی ده‌كه‌ن، دووباره‌ ره‌وانه‌ی ئیسپانیا و یۆنان ده‌كرێنه‌وه‌.

ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا، رێكه‌وتنێكی ئه‌رێنی بۆ خۆی واژوو كرد، چونكه‌ وه‌زیری ناوخۆی ئه‌ڵمانیا و سه‌رۆكی حیزبی كریستیانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، هۆرست زیهۆفێر (Horst Seehofer)، پێش كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌ندامانی یه‌كێتی ئه‌وروپا به‌ مێركلی راگه‌یاندبوو، ئه‌گه‌ر بێت و رێكه‌وتنێك له‌ به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌ڵمانیا له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا ئه‌نجام نه‌درێت، ئه‌وا خۆم و حیزبه‌كه‌م له‌ حكومه‌تی ته‌شكیلا ده‌كشێمه‌وه‌.

كشاندنه‌وه‌ی حیزبی كرسیتیانه‌ كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌ حكومه‌تی ئێستای ئه‌ڵمانیا، وه‌ك كاره‌ساتێك ده‌بوو بۆ مێركل، چونكه‌ ده‌بوایه‌، ئه‌ڵمانیا دووباره‌ هه‌ڵبژاردنێكی دیكه‌ی ئه‌نجام دایه‌ و ئه‌وكات، راوێكاری ئه‌ڵمانیاش به‌ پێی پێویست ده‌نگی به‌ ده‌ست نه‌ده‌هێنا.

ئانگێلا مێركل، نه‌یتوانی هه‌مان رێكه‌وتن له‌ گه‌ڵ وڵاتی ئیتاڵیاش ئه‌نجام بدات، به‌ڵام، ئه‌سینا و مه‌درید هه‌ر په‌نابه‌ڕێكیان دووباره‌ داوای مافی په‌نابه‌رێتیان كردووه‌ له‌ ئه‌ڵمانیا و له‌ سه‌ر سنوره‌كانی ئه‌ڵمانیا و نه‌مسا، وه‌ریان ده‌گرنه‌وه‌.

له‌ هه‌مانكاتدا، ئه‌ڵمانیا ژماره‌یه‌ك په‌نابه‌ر ناگه‌رێنێته‌وه‌، ئه‌گه‌ر ئه‌و كه‌سانه‌، ژێر ته‌مه‌ن 18 ساڵ بن، یاخوت خێزان و منداڵ.

به‌ پێی وته‌ی وته‌بێیژی حكومه‌تی ئه‌ڵمانیا، ستتێفێن زایبێرت (Steffen Seibert)، دوای واژوو كردنی رێكه‌وتنی هه‌ر 3 وڵات (ئه‌ڵمانیا و ئیسپانیا و یۆنان)، گه‌ڕانه‌وه‌ی په‌نابه‌ران داست پێده‌كات،

 

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button