کوردستان

مەرجەكانی عێراق بۆ دانوستاندن لەگەڵ ھەرێمی كوردستان

وته‌بێژی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق”مه‌رجه‌كانی به‌غدا بۆ دانوستان له‌گه‌ڵ هه‌ولێر ئاشكراده‌كات و ده‌ڵێت” یه‌كێتی خاكی عیراق و ده‌ستور و رێزگرتن له‌ سه‌روه‌ریی حكومه‌تی فیدراڵی پێشمه‌رجی ده‌ستپێكردنی دانوستانه‌ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی هه‌رێمی كوردستان.

سه‌عد حه‌دیسی وته‌بێژی نوسینگه‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عیراق له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند” به‌دڵنیاییه‌وه‌ گفتوگۆكانی حكومه‌تی ناوه‌ندیی له‌گه‌ڵ هه‌رێم مه‌رجدار ده‌بێت و مه‌رجه‌كانیش بریتین له‌ پابه‌ندی به‌ ده‌ستورو یه‌كێتی خاكی عیراق.

هاوكات رونیشیكرده‌وه‌ به‌شێك له‌ مه‌رجه‌كانی ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی گفتوگۆ له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان خۆی له‌ ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی ناوه‌ندی به‌سه‌ر خاڵه‌ سنوریه‌كان و فرۆكه‌خانه‌كان و داهات و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ ئه‌منیه‌كان ده‌بینێته‌وه‌، ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ی حكومه‌تی ناوه‌ندی هیچ سازشێك له‌ سه‌پاندنی یاسا به‌سه‌ر ناوچه‌ كێشه‌ له‌سه‌ره‌كان ناكات .

سه‌عد حه‌دیسی وتیشی” پرسی ریفراندۆم و ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناخرێته‌ چوارچێوه‌ی گفتوگۆكانی هه‌ولێر و به‌غدا، ئاشكراشیكرد حكومه‌تی ناوه‌ندیی له‌رێگه‌ی بڕیاری دادگاوه‌ ریفراندۆم و ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه‌.

ئه‌مه‌ش به‌ فه‌رمی و به‌ زمانی عه‌ره‌بی، مه‌رجه‌كانی حكومه‌تی عێراق بۆ دانوستاندن له‌ گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button