په‌نابه‌ران

مە‌كینە‌ی یە‌ختێك بە‌ 49 پە‌نابە‌ری كوردە‌وە‌ لە‌ كاركە‌وت

یە‌ختێك بە‌ 49 پە‌نابە‌ری كوردە‌وە‌ لە‌ كە‌نار ئاوە‌كانی دە‌ریای ناوڕاست مە‌كینە‌ی ڕاوە‌ستا

ئێوارە‌ی ڕۆژی 08/07/19 كاتژمێر 19:00 لە‌ كە‌نار ئاوە‌كانی یۆنانە‌وە‌ یە‌ختێك بە‌ 49 پە‌نابە‌ری كوردە‌وە‌ بە‌ڕێكە‌وت بە‌رە‌و وڵاتی ئیتاڵیا بە‌ڵام دوای چە‌ند خولە‌كێك مە‌كینە‌ی یە‌ختە‌كە‌ لە‌ كار كە‌وت.

بە‌ پێی ئە‌و زانیاریانە‌ی كە‌ تایبە‌ت دە‌ستی ماڵپە‌ڕی پشتی-نیوز كە‌وتون، یە‌ختە‌كە‌ دوای چە‌ند خولە‌كێك مە‌كینە‌كە‌ی ڕاوە‌ستا و لە‌ كار كە‌وت و ھە‌وڵێكی زۆر درا لە‌ لایە‌ن 2 كاپتی بیانیە‌وە‌ مە‌كینە‌كە‌ چاك بكە‌نە‌وە‌ بە‌ڵام دواجار كاری نە‌كردە‌وە‌.

یە‌زتە‌كە‌ زیاتر لە‌ 10 كاتژمێر لە‌ ناو ئاودا بە‌ ھاوكاری ھە‌واوە‌وە‌ بە‌ ھێواشی بە‌ڕێدە‌كە‌وت و كاپتنە‌كان ھە‌وڵیان دە‌دا مە‌كینە‌كە‌ چارە‌سە‌ر بكە‌ن بە‌ڵام دووبارە‌ كاری نە‌دە‌كرد.

ھە‌ندێك لە‌ پە‌نابە‌رە‌ كوردە‌كان تە‌ندروستیان ناجێگیر بوو و پێویستیان بە‌ پزیشك بوو.

دوو كاپنە‌ بیانیە‌كان دوای كاتژمێژ 01:00 بە‌رە‌بە‌یانی بە‌ پە‌نابە‌رە‌ كوردە‌كانیان ڕاگە‌یاند كە‌ ناتوانن چی دیكە‌ گە‌شتە‌كە‌ بە‌ردە‌وە‌م بكە‌ن بە‌و شێوویویە‌ ە‌ پێویستە‌ ڕوو لە‌ وشكانی بكە‌ن بە‌ پاراستنی ژیانی پە‌نابە‌رە‌كان.ژ

دوای كاتژمێر 6 بە‌رە‌بە‌یانی دوو كاپنە‌ بیانیە‌كە‌ ، توانیان بە‌ ھاوكاری ھە‌وا یە‌ختە‌كە‌ بە‌ سە‌لامە‌تی بگە‌یە‌نە‌ كە‌نار ئاوە‌كانی یۆنانە‌وە‌ نزیك شاری سپارتی. لە‌ ئاكامدا ھە‌ردوو كاپنە‌ بیانیە‌كە‌ ھە‌ڵھاتن بۆ ئە‌وە‌ی پۆلێس دە‌ستگیریان نە‌كە‌ن و ھە‌روە‌ھا پە‌نابە‌رە‌ كوردە‌كانیش تێلیفۆن بۆ پۆلیس بكە‌ن بۆ ھاوكاری.

جێگە‌ی باسە‌ كە‌ ئە‌م پە‌نابە‌رە‌ كوردانە‌ لە‌ ڕۆژی ھە‌ینیە‌وە‌ لە‌ شاری ئە‌سیناوە‌ بە‌ڕێكە‌ویێن بۆ شوێنی یە‌ختە‌كە‌ بە‌ڵام دوو ڕۆژ لە‌ ناو جە‌نگڵدا مانە‌وە‌ تا دوێنێ ئێوارە‌ كە‌ ینە‌ختە‌كە‌ گە‌یشتە‌ نزیك پە‌نابە‌رە‌كان.

 

تایبە‌ت بە‌ Pishti-News

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button