په‌نابه‌ران

ناسنامه‌ی ئه‌و 6 په‌نابه‌ره‌ی كه‌ له‌ ڕووداوی هاتووچۆدا گیانیان له‌ ده‌ستدا، ئاشكراكرا

ئێواره‌ی ڕۆژی 26/08/19 كاتژمێڕ 18:30، ئه‌ۆتۆمبیلێكی جۆری جیپ به‌ 16 كچبه‌ری نایاساییه‌وه‌ له‌ شاری ئالێكساندروپۆلی به‌ هپۆ خێراییه‌كی زۆره‌وه‌، وه‌رگه‌ڕا و له‌ ئاكامدا 6 كۆچبه‌ر گیانی له‌ ده‌ست دا و 10 كۆچبه‌ری دیكه‌یش به‌ سه‌ختی بریندار كران.

وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌لێكساندروپۆلی له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت دا بۆ پشتی-نیوز، ڕایگه‌یاند:

له‌ نێو ئۆتۆمبیله‌كه‌دا 18 كۆچبه‌ر هه‌بوون، كه‌ دووانیان قاچاخچی بوون (شۆفه‌ر و سه‌كنه‌كه‌ی) و 16 كۆچبه‌ری نایاساییش كه‌ له‌ سه‌ر سنوره‌كانی توركیا و یۆنان هه‌ڵگیرابوون به‌ مه‌به‌ستی گواستنه‌وه‌یان بۆ شاری ساڵۆنیك. به‌ هۆی سورعه‌تێی زۆره‌وه‌، ئه‌تۆمبیله‌كه‌ نزیك شاری ئه‌ڵێكساندروپۆلی وه‌رگه‌ڕا و 6 كۆچبه‌ر گیانیان له‌ ده‌ستدا و 10 كۆچبه‌ری دیكه‌یش به‌ سه‌ختی بریندا بوون.

وته‌بێژی پۆلیسی ئه‌لێكساندروپۆلی، تایبه‌ت بۆ پشتی-نیوز، ناسنامه‌ی كۆچبه‌ره‌كانی ئاشكرا كرد:

كۆچبه‌ره‌كان به‌ گشتی مسڕی و پاكستانین و هه‌موویان سه‌رو 18 ساڵن. له‌ كاتی ڕووداوه‌كه‌دا، شۆفه‌ر و سه‌كنه‌كه‌ی، هیچ بریندار نه‌بوون و  له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانمانه‌وه‌ ده‌ستگیر كران.

به‌ پێی ئاماری فه‌رمی وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، له‌ سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه‌، ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له‌ وشكانیدا له‌ توركیاوه‌ بۆ یۆنان له‌ %35 زیادی كردووه‌. هه‌روه‌ها، ڕۆژانه‌ زیاتر له‌  15 ئۆتۆمبیل هه‌وڵ ده‌ده‌ن به گواستنه‌وه‌ی كۆچبه‌ری نایاسایی له‌ سه‌ر سنوره‌كانی توركیا و یۆنانه‌وه‌ بۆ ناو شاری ساڵۆنیك.

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button