کوردستان

نامایەک بۆ پـــــــــــــــــەرلــــــــــــــــەمانتاران

 

 

دوایی نەڕازیبوونێکی توند لە دژی یاساکانی خانەنشینی لە پەرلەمانی کوردستان زۆربەمان ڕەخنەمان لەو خاڵە گرت کە پەرلەمانتار چوار ساڵ دەتوانێت خزمەتی چل ساڵی فەرمانبەرێکی ئاسایی بخاتە گیرفانیەوەو هێشتا گەنج زیاتر لە شەش مووچەی پێشمەرگەیەکی خاوەن سی ساڵ خزمەت وەربگرێت!. له گەڵ ئەمەش ئەوە ڕاستیەکە کە خاڵەکانی دیکەی پڕۆژەیاسایەکە خاڵی زۆر گرنگ و ئاراستەپۆزەتیڤی تێدایەو بەرژەوەندی زۆر خەڵکی دزو گەندەڵ دەخاتە مەترسیەوە کە دەیان ساڵە خەریکی تاڵانکردنی وڵاتن،

ئەو تاڵانچیانەش وەکو هەر جار سواری شەپوڵی نەڕازیبوونەکانی خەڵک بوونەو ئستیغلالیان کردووە تاکو ئەم یاسایانە هەڵبوەشێندرێنەوە. گرنگە بگۆترێت بە پەرلەمانتارە بەرێزەکان ناکرێت شەرعیەت بە نایەکسانیە بچوکەکە بدرێت چونکە نایەکسانیەکی گەورەتر هەیە!، هەموومان دەزانین شوفێری وەزیرێک، یان پاسەوانی سەرۆک وەزیران دەتوانێت بەرێوەبەرێکی گشتی لە دەوری خۆی بسورێنێت!،

خۆ خەرجی قافیلەی ئوتومبێلەکانی هەندێک بەرپرس و جل و بەرگ و خواردنیان مانگانە بۆ 10ملیون دینار زیاتر دەڕوات … بەڵام ئەمرۆ چاوی خەڵک لەسەر ئێوەی پەرلەمانتارە، چونکە ئێوە نوێنەری خەڵکن، بەرپرسەکان لەلایەن حزبەکانەوە دانراون، ئێوەش لە جیاتی خەڵک حاکم و چاودێرن لەسەریان، باشە با یەک پرسیار له پەرلەمانتارە بەرێزەکان بپرسم!! من فەرمانبەری تۆ، تۆش بەرپرسی من، من بزانم تو 10هەزار دینارت دزی، تۆ دەتوانی باسی دزینی یەک ملیون دیناری من بکەیت؟!!!،

نا، واتە خۆتان بۆ شەڕ کردن له گەڵ دزو گەندەڵەکان بەباشی ئامادە بکەن گەر نیازتانە، بۆ ئەمەش خوتان ساف و بێگەرد بکەن!. واتە لە لایی خەڵک نیازەکانتان چوونەتە ژێر پرسیارەوه، خۆ کێشەکەش شەخسی نییەو ئەمە پڕۆسەیەکە بەهەوڵ و کوششی سەرۆک بارزانی و دڵسوزان دەبێت ڕووبەڕووی ببنەوە، مادەم ناعەدالەتی بە ئاشکەڕایی بەدی دەکرێت له سەر مووچەو خانەنشینی بەرێزتان بۆچی حەق نادەن خەڵک گلەیی بکات؟!!.

بەپێی هەواڵەکان یاسایەکانیان گەڕاندیتەوە پەرلەمان، پێویستە لەسەر ئەو خاڵانە کار بکەن کەگلەیی لێ دەکرێت نەک بچن کارە باشەکانتان لە ڕقی بەگلەییەکان لەناو بەرن!!. پێویستە پێشەنگ بن، پێشەنگ بوون بە نیاز پاکی و بوێری و دڵسوزی و راستگویی دەکرێت…. ئەم یاسایانە بنەمای ئایندەی چاکسازین دەبێت بەهێز بن نەک شل….. شتێکی دیکەش هەیە ئێستا بچیە لایی گەندەڵترین کەسی ئەم وڵاتە وەکو ئێوە دەڵێت مادەم فلان هەیتی و دەیکات ئەمە پیچوکەیە بۆ من دەبینی ئەو نابینی؟!!!!.

 

کامی کمال

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button