په‌نابه‌رانجیهان

نزیكه‌ی 10 كۆچبه‌ر له‌ ده‌ریای ئیجه‌ نادیارن

به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كاتژمێر 05:19 به‌ كاتی یۆنان 2 كۆچبه‌ر له‌ ناو ئاوی ئیجه‌وه‌ به‌ مه‌له‌ خۆیان گه‌یانده‌ وشكانی شاری دیكیلی كه‌ ده‌كه‌وێته‌ ڕۆژئاوای ئیزمیر و به‌ پۆلیسی سه‌ر ئاوی توركیایان ڕاگه‌یاند كه‌ 10 كۆچبه‌ری دیكه‌یان له‌گه‌ڵ بووه‌ و نادیارن، به‌ په‌له‌ هێزی سه‌ربازی سه‌ر ئاوی توركیا ده‌ستی به‌ گه‌ڕاندن كرد بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئه‌و 10 كۆچبه‌ره‌.

به‌ پێی زانیاریه‌كان كه‌ ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی نیوز كه‌وتون دوای كاتژمێر 2ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 12 كۆچبه‌ر هه‌وڵیاندا له‌ شاری دیكیلی به‌ به‌له‌مێكه‌وه‌ خۆیان بگه‌یه‌ننه‌ دورگه‌ی میتیلینی له‌ یۆنان به‌ڵام دوای چه‌ن خوله‌كێك كه‌ كه‌شوهه‌وای ده‌ریای ئیجه‌ ناله‌بار بوو به‌له‌مه‌كه‌ خه‌رق بوو به‌ هه‌ر 12 كۆچبه‌ره‌كه‌وه‌ 2 نه‌فه‌ریان توانیان به‌ مه‌له‌ خۆیان ڕزگار بكه‌ن و بگه‌نه‌ نزیك شاری دیكیلی توركیا.

 

هه‌روه‌ها له‌ هه‌مان ڕۆژدا 73 كۆچبه‌ری وڵاتی عێراق و ئێران و ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌ستگیر كران له‌سه‌ر سنوره‌كانی باكوری توركیا كه‌ به‌نیاز بوون خۆیان بگه‌ییه‌نه‌ وڵاتی یۆنان.

21 كۆچبه‌ری دیكه‌یش كه‌ خه‌ڵكی سوریاو فه‌ڵه‌ستین و سۆماڵیا بوون له‌ ناوچه‌ی موخله‌ كر ده‌كه‌وێته‌ باشوری شاری ئایدنی توركیا له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیاوه‌ ده‌ستهیر كران چونكه‌ به‌نیاز بوون به‌ یه‌خت خۆیان بگه‌ییه‌نه‌ دورگه‌كانی وڵاتی یۆنان.

 

هه‌ڵۆ خه‌لیل(Hallo Xalil)

په‌یامنێری Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button