
تایبه‌ت به PIshti-News
بڕیار وایه 06/08/2020 له فرۆكه‌خانه‌ی ئه‌سیناوه 130 بۆ 140 په‌نابه‌ری عێراقی و كورد دیپۆرتی به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان بكرێنه‌وه
به پێی ئه‌و زانیاریانه‌ی كه تایبه‌ت ده‌ستی ماڵپه‌ڕی پشتی-نیوز كه‌وتوون، له 06/08/2020 فرۆكه‌یه‌كی تایبه‌ت (chapter) له لایه‌ن IOM ئاماده كراوه تاكو نزیكه‌ی 130 بۆ 140 په‌نابه‌ری عێراقی و كورد له سه‌ر خواستی خۆیان دیپۆرتی به‌غدا و هه‌ولێر و سلێمانی بكرێنه‌وه.
په‌نابه‌ره‌كان پێك هاتوون له خێزانی كورد و عه‌ره‌ب و گه‌نجی كوردیش كه ناوی خۆیان تۆمار كردووه تاكو له سه‌ر خواستی خۆیان دیپۆرتی هه‌رێمی كوردستان و عێراق بكرێنه‌وه.
له 30/07/2020 تا 01/08/2020 ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه ناوی خۆیان تۆمار كردووه بۆ دیپۆرت كردن، له لایه‌ن IOM ئاگادار ده‌كرێنه‌وه و ڕه‌وانه‌ی هۆتێل و كه‌مپی تایبه‌ت ده‌كرێن تا ڕۆژی دیپۆرت كردنیان.
نزیكه‌ی 90 په‌نابه‌ریان له هۆتێلێكی ناوچه‌ی خالكیدا كۆ ده‌كرێنه‌وه كه سه‌ر به ڕێكخراوی IOM و تیمێكی تایبه‌تی پۆلیسی ئالۆداپۆن سه‌ردانیان ده‌كات و له‌وێ واژوویان پێده‌كرێت كه تێیدا ده‌ڵێن ئه‌وان هه‌موو داواكانیان ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و ده‌ستبه‌رداری مافی په‌نابه‌رێتی ده‌بن.
به‌شێكی دیكه‌یان (نزیكه‌ی 25 په‌نابه‌ر) له هۆتێلی ناوچه‌وی پانۆرمو نزیك سه‌نته‌ری ئه‌سینا كۆده‌كرێنه‌وه و ئه‌وانی دیكه كه ناوی خۆیان تۆمار كردووه له زینداندا و ده‌گوازرێنه‌وه بۆ كه‌مپی داخراوی ئامیگدالێزا كه شوێنێكی تایبه‌تیان بۆ ئاماده كراوه.
به پێی زانیایه‌كانی پشتی-نیوز، دوو ڕۆژ پێش دیپۆرت كردنیان، هه‌موویان تێستی كۆرۆنایان بۆ ده‌كرێت و ئێنجامی كۆرۆناكه‌یان به ئه‌وراقێكی فه‌رمی پێده‌درێت تاكو له كاتی گه‌یشتنیان بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان، كه‌ره‌نتینه نه‌كرێن.
كاتێك كه ده‌گه‌نه به‌غدا، له‌وێ تیمی IOMی عێراق كورده‌كان له عه‌ره‌به‌كان جیا ده‌كه‌نه‌وه و به فرۆكه‌ی تایبه‌ت یاخود پاس، كورده‌كان ڕه‌وانه‌ی هه‌ولێر و سلێمانی ده‌كه‌ن.
ئاماده‌كاریه‌كان به هاوكاری IOM و پاڵپشتی كۆنسوڵخانه‌ی عێراق له ئه‌سینا كراوه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه دیپۆرت ئه‌كرێنه‌وه، به‌شێكیان هه‌ر نه‌فه‌ری بڕی 500 یۆرۆ وه‌رئه‌گرن و به‌شێكی دیكه‌یان هه‌ر نه‌فه‌ری بڕی 2.000 یۆرۆ وه‌ر ئه‌گرن.
ئه‌وانه‌ی كه 2.000 یۆرۆ وه‌رئه‌گرن، ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ن كه له دورگه‌كانی یۆنان: خیۆس، سامۆس، لێسڤۆس، كۆس و لێرۆس ناوی خۆیان تۆمار كردووه بۆ دیپۆرت كردن. چونكه حومه‌تی یۆنان بڕیاری داوه، هه‌ر په‌نابه‌رێك له‌م دورگانه‌وه خۆی دیپۆرتی وولاته‌كه‌ی بكاته‌وه بڕی 2.000 یۆرۆی پێده‌درێت، و ئه‌وانه‌ی كه له شار و شارۆچه‌كه‌كانی دیكه‌ی یۆنانن، بڕی 500 یۆرۆیان پێده‌درێت.
پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News