په‌نابه‌ران

نزیكه‌ی 175 په‌نابه‌ر و 11 قاچاخچی له‌ توركیا ده‌ستگیركران

نزیكه‌ی 175 په‌نابه‌ر و 11 قاچاخچی له‌ باشوری توركیا ده‌ستگیر كراون

 

هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا ڕایانگه‌یاند كه‌ نزیكه‌ی 175 په‌نابه‌ر و 11 قاچاخچی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌  28/2/2021 باشوری توركیا ده‌ستگیر كران.

پۆلیسی توركیا به‌ هاوكاری ده‌زگای هه‌واڵگری ئه‌و وڵاته‌ (MIT) ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌, توانیان 175 په‌نابه‌ر و 11 قاچاخچی كه‌ شاردرابوون له‌ نێو ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگردا له‌ ناوچه‌ی Kemer، ده‌ستگیركران. په‌نابه‌ره‌كان به‌ نیاز بوون له‌ ڕێگه‌ی ئاوه‌وه‌ ڕوو له‌ وڵاتانی ئه‌وروپا بكه‌ن.

په‌نابه‌ره‌كان به‌ ڕه‌گه‌ز سوری و ئه‌فغانی و كورد و عێراقی و به‌نگلادیشی و فه‌ڵه‌ستینی و پاكستانی و ئێرانی و مسڕی بوون. له‌ نێویاندا 37 كه‌س منداڵی ساوان.

له‌ ئێستادا هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی توركیا لێكۆڵینه‌وه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ ده‌كات

سه‌رچاوه‌: AA (ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا)

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری  Pishti-News

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button