په‌نابه‌ران

نزیكه‌ی 400 په‌نابه‌ری دیكه‌ له‌ كه‌مپی مۆریا ره‌وانه‌ی باكوری یۆنان ده‌كرێن

 

شه‌وی هه‌ینی 28/9/18 نزیكه‌ی 400 په‌نابه‌ری كه‌مپی مۆریا به‌ باخیره‌ له‌و دورگه‌یه‌ ره‌وانه‌ی مینای پیریا ده‌كرێن و له‌وێس به‌ پاس ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان ده‌كرێن . ئه‌مه‌ش یه‌كێكه‌ له‌و هه‌وڵدانه‌ی حكومه‌تی یۆنان و وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان بۆ كه‌م كردنه‌وه‌ی رێژه‌ی په‌نابه‌رانی دورگه‌ی لێسڤۆس به‌ تایبه‌تی كه‌مپی مۆریا كه‌ له‌ سه‌ره‌تاوه‌وه‌ دروست كرا بۆ نزیكه‌ی 3.000 په‌نابه‌ر به‌ڵام ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 10.000 په‌نابه‌ری تێدایه‌.

له‌ حه‌فته‌ی رابردوودا، هه‌ڵمه‌تی كه‌م كردنی ئه‌و كه‌مپه‌ ده‌ستی پێكردوه و بریار وایه‌ له‌ رۆژ به‌ رۆژ رێژه‌ی كه‌مپی مۆریا كه‌متر بكرێته‌وه‌ .

له‌ باكوری یۆنان نزیكه‌ی 60 كیلۆمه‌تر دووری شاری ساڵۆنیك ، شوێنێكی تایبه‌ت بۆ په‌نابه‌ران دروس كراوه‌ و ماڵ و بینای تایبه‌تن بۆ وه‌ر گرتنی ئه‌و په‌نابه‌رانه‌ی كه‌ داوای مافی په‌نابه‌ریان كردووه‌.

بریار وابوو شه‌و شه‌مه‌ 27/9/18 ئه‌م 400 په‌نابه‌ره‌ ره‌وانه‌ی ئه‌سینا بكرێن به‌ڵام به‌ هۆی كه‌ش و هه‌وا كه‌ ناله‌به‌ر بوو، هیچ باخیره‌یه‌ك له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس گه‌شتی نه‌كرد.

له‌ شه‌مه‌ی رابردوو تا ئه‌مڕۆ زیاتر له‌ 1000 په‌نابه‌ری دورگه‌كانی یۆنان به‌ تایبه‌تی له‌ دورگه‌ی لێسڤۆس ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنان كراون

 

پشتیوان جاف (Pishtiwan Jaf)

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News

 

 

 

ئه‌و كه‌مپه‌ی كه‌ په‌نابه‌ران دورگه‌كان ره‌وانه‌ ئه‌كرێن
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button