کوردستان

نزیكه‌ی 400 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی، چاودێری ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن

نزیكه‌ی 400 چاودێری نێوده‌وڵه‌تی و ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان چاودێری پرۆسه‌ی ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن.

ئه‌م چاودێرانه‌ زۆربه‌یان چاودێری ناسرا و كه‌سانی جیهانین و ژماره‌یه‌كیان دۆستی گه‌لی كوردن، كه‌ ده‌یانه‌وێت له‌ نزیكه‌وه‌ ئاگایان له‌ پرۆسه‌ی ریفراندۆم بێت تاوه‌كو به‌ رێكخراوه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتوه‌كان و وڵاته‌ زلهێزه‌كان ڕابگه‌یه‌نن كه‌ پرۆسه‌كه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ستانداردی دیمۆكراتی ی ستانداردی جیهانی به‌ڕێوه‌ چوو.

ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ پرۆسه‌كه‌ی ریفراندۆم به‌ شێوه‌كی فه‌رمی له‌ لایه‌ن كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی و نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتوه‌كان ده‌ناسرێت.

 

دیار ئه‌حمه‌د عومه‌ر (Diyar Ahmed Omar)

 

 

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button