کوردستان

نزیکەی 500 بەرپرسی حکومەتی ھەرێم بە نایاسایی و بە پلەی بەرز خانەنیشین کراون

 

 

ژمارەیەک بەرپرسی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بە پلەی بەرز خانەنیشین کراون و لەوانە “44 وەزیر‌ و 60 بریكاری وەزیر و 260 بەڕێوەبەری گشتی‌ و 75 راوێژكار”. زۆربەی ئەو کەسانە ڕۆژێک ئەو پلەیان نەبووە بەڵام بەو پلە باڵایانە خانەنشینکراون.

پێش پاشەكەوتی موچەی مانگانە ملیارێك و 250 ملیۆن دیناریان بۆخەرج دەكرا.

بۆ هەریەک لەو کەسانە پێشووتر مانگانە 6 ملێونیان بۆ خەرجکراوە بەڵام دوای پاشەکەوت بۆتە 3 ملیۆن دینار.

ئەمەش لە کاتێکدا بووە کە ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان کە بە شێوەیکی یاسایی خانەنیشین کرابوون بە بڕی کەمتر لە 500 ھەزار دینار، حکومەتی ھەرێمی کوردستان 6 مانگ جارێک نیو موچەیان پێدەدا.

لە ناو ئەو کەسانەدا بەرپرسی باڵای زۆربەی حزبەکانی تێدایە بەوانەشی خۆیان پێ دژە گەندەڵە!

دوای چەندین جار کە لێکۆڵینەوەیان لەسەر کراوە و داواکاری گشتیش چەندین نوسراوی کردووە بەڵام هەروەکو خۆی ماوەتەوە.

ھاوڵاتیەکی ھەولێر بە پشتی-نیوزی ڕاگەیاند کە بە شێوەی یاسایی خانەنیشین کراوە ، مانگابە بە بڕی 250 ھەزار دینار، دوای پاشەکەوتی موچە، 6 مانگ جارێک نیو موچەی پێدەدرا…

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button