جیهان

نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان: ئه‌گه‌ری كۆچ كردنی 800.000 سوری هه‌یه‌ له‌ پارێزگای ئیدلیب بۆ ئه‌وروپا

سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، گوتێتێز، ئاگاداری كاره‌ساتێكی مرۆی ده‌كات له‌ سیریا و

داوا له‌ حكومه‌ت و دامو ده‌زگاكان ده‌كات، ئێمنی و سه‌قامگیری بپارێزن

 

بارودۆخی پارێزگای ئیدلیب و هێرشی سوپای سوریا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ دژ به‌ هێزه‌كانی پاراستنی ئیدلیب، ئه‌گه‌ری ئه‌وه‌ی دروست كردووه‌ كه‌ نزیكه‌ی 800.000 هاوڵاتی سوری وڵاتی خۆیان به‌ جێ بهێڵن و روو بكه‌نه‌ وڵاتانی ئه‌وروپا. ئانتۆنۆی گوتێرێز (Antonio Guterres) سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، وڵاتانی ئاگادار كرده‌وه‌، كه‌ ئه‌گه‌ری كاره‌ساتێكی مرۆی هه‌یه‌ له‌ پارێزگای ئیدلیب له‌ سوریا و مه‌ترسی ئه‌وه‌ش هه‌یه‌ به‌ هۆی شه‌ڕ و ئاژاوه‌ و هێرشی سوپای سوریا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌، 800.000 هاوڵاتی كۆچ بكه‌ن به‌ره‌و وڵاتانی ئه‌وروپا.

پارێزگای ئیدلیب یه‌كێكه‌ له‌و پارێزگانه‌ كه‌ له‌ ژێر كۆنترۆلی هێزه‌ تیرۆریستیه‌كان و داعشن و نزیكن له‌ سنوری توركیا و یه‌كێكه‌ له‌ ئامانجه‌كانی هێرشی سوپای سوریا و روسیا بۆ ئه‌و ناوچه‌یه‌ . مانگی رابردوو ناوچه‌یه‌كی پارێزگای ئیدلیب بۆمرێژ كرا له‌ لایه‌ن سوپای س[روسیاوه‌ و میدیاكانیش باسیان له‌وه‌ كرد كه‌ له‌ ئێستادا روسیا و سوریا به‌ نیازن پارێزگای ئیدلیب كۆنترۆڵ بكه‌نه‌وه‌.

گوتێرێز ئه‌وه‌شی وت: ئه‌گه‌ر شه‌ڕ و ئاژاوه‌ دروست ببێت، ئه‌گه‌ری كۆچ كردنی 800.000 هاوڵاتی سوری هه‌یه‌ بۆ ئه‌وروپا و له‌ هه‌مان كاتدا، كاره‌ساتێكی مرۆی مه‌زن دروست ده‌كرێت كه‌ سارێژ كردنی ئه‌سته‌م ده‌بێت.

به‌ پێی ئاماره‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، نزیكه‌ی 3 ملیۆن هاوڵاتی ده‌ژین له‌ پارێزگای ئیدلیب و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری وه‌ك حامه‌ و حه‌له‌ب و لازیقیا. له‌ 50% ئه‌و هاوڵاتیانه‌ له‌ ساڵی 2011ه‌وه‌ كۆچیان كردووه‌ بۆ شار و ناوچه‌كانی دیكه‌ی سوریا به‌ هۆی شه‌ڕ و پێكدادانه‌وه‌.

هه‌روه‌ها نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان ده‌ڵێن كه‌ نزیكه‌ی 2 ملیۆن هاوڵاتی سوری له‌ ئێستادا له‌ بارو دۆخێكی خراپدان  و پێویستیان به‌ هاوكاری مرۆی هه‌یه‌.
21/08/18 گوتێرێز له‌ به‌یانامه‌یه‌كدا سوریای ئاگادار كرده‌وه‌، كه‌ به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك لێی قبوڵ ناكرێت له‌ هه‌ر هێرشێكدا چه‌كی كیمیاوی به‌ كار بهێنێت.
له‌ هه‌مان كاتدا، سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه‌كگرتووه‌كان، داوا له‌ حكومه‌تی سوریا ده‌كات، ئارامی و هاوڵاتی سڤیله‌كان بپارێزێت.

پشتیوان جاگ

به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
سه‌رچاوه‌: BBC , Reuters, AP
زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button