
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ حكومه‌تی یۆنان: به په‌له ڕێژه‌ی په‌نابه‌ران له كه‌مپی مۆریا كه‌م بكه‌نه‌وه
كه‌مپی مۆریا له دورگه‌ی میتیلینی، یه‌كێك بوو له‌و كه‌مپانه‌ی كه ساڵی 2015 ، زۆرترین كۆچبه‌ری عێراقی و سوری و ئه‌ڤغانی له ده‌ریاكانی توركیاوه روویان ده‌كرده ئه‌و كه‌مپه. كه‌مپی مۆریا له سه‌ره‌تای دروست كردنی، بۆ 2.000 په‌نابه‌ر دروست كرا، به‌ڵام ئه‌مڕۆ زیاتتر له 10.000 په‌نابه‌ری له خۆی گرتووه و به بۆنه‌ی ئه‌و هۆكاره‌شه‌وه بارودۆخی كه‌مپه‌كه رۆژانه ئاڵۆزتر ده‌بێت و رێكخراوه نا حكومیه‌كان توانای هاوكاری كردنی په‌نابه‌ره‌كانیان نه‌مه‌وه.
به‌رپرسی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان بۆ په‌نابه‌ران له وڵاتی یۆنان، چارلێی یاكسلێی (Charlie yaxley), به فه‌رمی داوای كردووه له وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان، به شێوه‌یه‌كی خێرایی، رێژه‌ی په‌نابه‌رانی كه‌مپه‌كانی لێسڤۆس به تایبه‌تی كه‌مپی مۆریا كهمپبكاتهوه و ڕه‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنانیان بكه‌ن.
له مانگی 7دا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، له گه‌ڵ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان ، دیمیتریس ڤیچاس (Dimitris Vitsas), له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ Pishti-News ڕایگه‌یاند، كه تا كۆتای ئه‌مساڵ نزیكه‌ی 7.000 په‌نابه‌ر له گشت دورگه‌كانی یۆنان به تایبه‌تی له دورگه‌ی لێسڤۆس ، سامۆس، كۆس، كیۆس، رۆدۆس كه‌م ده‌كه‌نه‌وه و ره‌وانه‌ی شاره‌كانی باكوری یۆنانیان ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها چارلی یاكسلێی، به ژماره‌یه‌ك رۆژنامه‌نووسی راگه‌یاند كه باری ته‌ندروستی په‌نابه‌ران له كه‌مپی مۆریا زۆر نا جێگیره و رۆژانه توشی نه‌خۆشی ده‌بن و هاوكاری پزیشكی زۆر خراپه و توانای چاره‌سه‌ر كردنی هه‌موو ئه‌و په‌نابه‌رانه نین، بۆیه پێویسته وه‌زاره‌تی په‌نابه‌رانی یۆنان به په‌له رێژه‌ی ئه‌و كه‌مپانه كه‌م بكاته‌وه.
له هه‌مان كاتدا، بۆ هۆی زیاد بوونی رێژه‌ی په‌نابه‌ران له‌و دورگه‌یه رۆژانه، شاره‌وانی دورگه‌ی لێسڤۆس، سپیرۆس گالینۆس (Spiros Galinos) له نامه‌یه‌كی فه‌رمیدا بۆ وه‌زیری په‌نابه‌رانی یۆنان, داوا ده‌كات كه ئه‌گه‌ری كاره‌ساتێكی مرۆی هه‌یه له‌و دورگه‌یه ئه‌گه‌ر به شێوه‌یه‌كی خێرایی هه‌وڵی كه‌م كردنی په‌نابه‌ره‌كان نه‌كات له كه‌مپه‌كان.
پشتیوان جاف
به‌ڕێوبه‌ری Pishti-News
سه‌رچاوه: BBC , UN GENEVA
وتاری چارلێی یاكسلێی له بنكه‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له جنێف له سویسرا، سه‌باره‌ت به بارودۆخی په‌نابه‌ران له دورگه‌ی لێسڤۆس
"More than 7,000 asylum-seekers & migrants are crammed into shelters built to accommodate just 2,000 ppl" in Moria, Lesvos. "A quarter of those are children”- UNHCR urges #Greece to address overcrowded reception centres on Aegean islands. Here's @refugees' Charlie Yaxley ⬇️ pic.twitter.com/Guk3WbJ6H9
— United Nations Geneva (@UNGeneva) August 31, 2018