وتار

نھنیەكەی عەبادی لە پشت ھێنانەوەی تەرمی مام جلال

نهێنیەکەی عەبادی لە پشت هێنانەوەی تاڵەبانی.
وەک ڕوون و ئاشکرایە سەرۆک تاڵەبانی لەماوەی سەرۆکایەتیەکی لە سەر کورسی سەرۆکایەتیکردنی عێراقدا،بەردەوام هەوڵی ئاشتی و پێکەوە ژیان و نزیکردنەوەی لایەنەکان بوو ،
هەمیشە بە سەرکردەی هەمووان ناسراووبوو،
بەڵام بە نەخۆشکەوتنی سەرۆک تاڵەبانی، نوری مالیکی کەوتە پلانەکانی دژ بەکورد چونکە شێرە کوردەکەی بەردەوام بەرامبەری وەستابوو ئێستا خیابی هەیە،
هەروەهە بەهاتنە سەر حوکمی عەبادی سەرۆک وەزیرانی عێراق،
ئەمیش بەهەمان شێوەی نوری مالیکی،بەردەوام دژی کوردو سەرکردە سیاسیەکانی کوردستان وەستاو نانو قوتی هەرێمی بڕی و دەستوری عێراقیان پێشیل کرد،
لەبەرامبەردا سەرۆکی هەرێمی کوردستان بڕیاری سەربەخۆی هەرێمی کوردستانی دا،
بۆیەحکومەتی عێراق دژی بڕیاڕی گەلی کوردستان وەستانەوەو کەوتنە دژایەتیکردنی مافی چارەی خۆنوسی کورد،
لەکاتی مردنی تاڵەبانیشدا حکومەتی عێراق ویستیان پلانێک دژی کوردستان بگێرن و سوکایەتی بە سەکردایەتی سیاسی کورد بکەن،
چونکە حکومەتی عێراق و هەندێک لە عەرەبە شۆڤێنەکان پێیان وابوو کە تاڵەبانی پێش ئەنجامدانی ڕیفراندۆم گیانی سپاردووە،
هەروەها پێیان وابوو،لەکوردستانە نەک لە ئەڵمانیا، بۆیە عەبادی بڕیاری دا تەیارەی تایبەت بنێرێت بە شوێن؟تەرمەکەیدا و یەکەم جار تەرمەکەی بهێنرێتە عێراق و ڕێوڕەسمی تایبەتی بۆ ئامادە بکرێت، و بە نهێنی لە تەرمەکەی بکۆڵێتەوە، تا گومانەکانی کە هەیانە ڕوون بێتەوە،یان گومان بۆ جیهان درووست بکەن و
ڕیفراندۆمەکەی پێ ئیفلیج بکەن.
ئەگەرنا خێرە سەیاق تەیارەکان کەزانیان تەرمەکەی،نابرێتەوە بۆ بەغدا یەک کاتژمێر لە گەڕانەوە دواکەوتن،
یان خێرە ئامادەکارییەکەی عەبادی زۆر سادەو ساکارو گوماناوی بوو.

وەک ڕوون و ئاشکرایە تاڵەبانی زیاترلە نیو سەدە خزمەتی کوردووکوردستانکردووە
لە بەرواری ۳/۱۰/۲۰۱۷ گیانی لەدەستداوە لە تەمەنی ٨٤ساڵیدا
لە بەرواری ( ٦/۱۰/۲۰۱۷) لە کوردستان بەخاکسپێردرا.
ئارۆس محمد

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button