کوردستانگشتی

نیشانەکانی کەمی ڤیتامین D لە لەشدا

 

ڤیتامین #D یەکێکە لە باشترین و پێویسترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ لەشی مرۆڤ لەڕووی تەندروستیەوە، ڕەنگە ئاسایی بێت بەلاتەوە نیشانەکانی کەمی ڤیتامین #D پشت گوێ بخەیت، بەڵام ناسینەوەی ئەم نیشانانەش گرنگن.

ئەم نیشانانەی خوارەوە مانایی وایە لەشی تۆ پێویستی بە ڤیتامین #D زیاتر هەیە و کەمی ئەم ڤیتامینە گرنگەت هەیە:

1- لاوازی ماسولکەکان: ئەگەر هەستت بە شەکەتی گشتی و لاوازی ماسولکەکان کرد، ئەوا پێویستە سەردانی پزیشکەکەت بکەیت تا پشکنینت بۆ بکات.

2- ئازاری ئێسکەکان: دوورکەوتنەوە لە تیشکی خۆر و بەربوومە شیرەمەنییەکان ڕەنگە ببێتە هۆی کەمی ڤیتامین #D ، ئەمەش دواجار دەبێتە هۆی ئازاری ئێسکەکان.ڕەنگە سەخت بێت ئەمە لە ئازاری ماسولکە یان جومگەکان جیابکرێتەوە، بەڵام دەتوانرێت لەڕێگای وێنەی تیشکی ئێکس ڕەی و ئێم ئاڕ ئایەوە، سەرچاوەی ئازارەکەت دەستنیشان بکرێت و دواتر ئەگەر کەمی ڤیتامین D هۆکارەکە بێت دەتوانیت ڤیتامین D بخۆیت، کە لەدەرمانخانەکاندا هەیە، باشترین جۆری جێگرەوەی ڤیتامین D بریتیە لە ڤیتامین D3 چونکە لەو جۆرەیە کە لەش خۆی بەرهەمی دەهێنێت.

3- کێشەی بەردەوامی کۆئەندامی هەناسەدان: لێکۆڵینەوەکان دەریانخستووە ڤیتامین D رەنگە یارمەتیدەربێت لەدژی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەناسەدان بەتایبەتی لە منداڵاندا، ئەگەر منداڵەکەش کێشەی تەنگەنەفەسی هەبێت ئەوا ڕەنگە کەمی ڤیتامین D هۆکار بێت.

4- ئارەقکردنەوەی سەر: ساڵانێک لەمەوبەر پزیشکەکان پرسیاریان لە دایکەکان دەکرد کە ئایا سەری منداڵە ساواکانیان زیاتر لە حاڵەتی ئاسایی ئارەقدەکاتەوە. ڕەنگە ئەو حاڵەتە نیشانەیەکی سەرەتایی کەمی ڤیتامین D بێت، ئەگەر تۆ شیری خۆت بە منداڵەکەت دەدەیت واباشترە زیاتر ئەو خۆراکانە بخۆیت کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین.

5-خەمۆکی

6- هەوکردنی درێژخایەن

7- نەخۆشییەکانی دڵ

8- نەخۆشی سەدەفی

9- ئازاری درێژخایەن

10- شەکەتی

11- بەرزی فشاری خوێن

12- تێکچوونی میزاج

13- نەخۆشی درێژخایەنی گورچیلە

14- کەم هێزی

15- دوای سەرووی 50 ساڵی چەندین گۆڕانکاری هەن کە جەستەت هەمیشە کەمی کەمی ڤیتامین D هەبێت، چونکە جەستەت بەهۆی تەمەنتەوە ناتوانێت بەشی پێویست لەم ڤیتامینە بەرهەمبهێنێت، بۆیە پێویستە هەمیشە دڵنیابیتەوە کە بڕی پێویست لەم ڤیتامینە لە سەرچاوەکانی دیکەوە دەستدەکەوێت. سەرچاوەکانی ڤیتامین دی کامانەن: تیشکی خۆر سەرچاوەیەکی سروشتی باشە بۆ ئەوەی جەستەت ڤیتامین دی دروست بکات.

ماسی بەتایبەتی ماسی سەلەمون، ماکرێڵ. شیر و ماست و پەنیر، شەربەتی پرتەقاڵ، هەندێک جۆری قارچک وەکو قارچکی سپی. زەردێنەی هێلکەو جگەرو سنگی مریشک

د. بێریڤان محمد

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button