کوردستان

نێچیرڤان بارزانی، نامه‌یه‌كی له‌ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیاوه پێگه‌یشت

 

 

به‌ڕێز بۆریس جۆنسن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا ده‌ستخۆشی له‌ هه‌وڵه‌كانی هه‌رێمی كوردستان بۆ هێوركردنه‌وه‌ی گرژییەكان لەگەڵ حكوومهتى فیدراڵ بەمەبەستى ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییەكان ده‌كات و دووپات ده‌كاته‌وه‌ كەبەریتانیاش به‌ هه‌مان ئاراسته‌ له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانى به‌رده‌وام ده‌بێت.

نیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ 22/11/2017 له دیدارێكدا به‌ڕێز جۆن ویڵكس،

باڵیۆزی به‌ریتانیا له عیراق نامەكەى گهیاند كەتیایدا بەڕێز وەزیرى دەرەوەى بەریتانیا دووپاتى كردۆتهوه هه‌وڵێكی جددی له‌ ئارادایه‌ بۆ ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییەكانى هه‌ولێر ـ به‌غدا له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستوور، پشتگیریى بەریتانیایشى بۆ سه‌رخستنی پرۆسه‌ی دیموكراسی له‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕیوه‌.



له‌ دیدارەكەدا كه‌ به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو،

به‌ڕێز ویڵس باسی دوا دیداره‌كانی له‌ عیراق و دۆخى په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر ـ به‌غدای كرد و تیشكى خسته سەر هەوڵەكانى وڵاتەكەى بۆ چارەسەركردنى ناكۆكیییەكانى نێوان هەردوولا.

لای خۆیه‌وه‌ به‌رێز نێچیرڤان بارزانى سوپاسی به‌ڕێز وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی به‌ریتانیا كرد و دووپاتى كرده‌وه هه‌رێمی كوردستان بەردەوام هه‌وڵی داوه‌ ناكۆكییەكان له ڕێگه‌ی دیالۆگەوه چاره‌سه‌ر بكرێن، داوای له‌ دۆستانی هه‌رێمی كوردستانیش كرد له‌ هه‌وڵی به‌رده‌وامدا بن بۆ زه‌مینه‌خۆشکردنی دیالۆگی نیوان هه‌ولێر و به‌غدا.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button