کوردستان

نێچیرڤان بارزانی و باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كان دووپات ده‌كه‌نه‌وه


نیوه‌

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 30/11/2017 به‌ڕێز نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له به‌ڕێز دۆگلاس سیلیمان باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له عیراق و شاندێكی یاوه‌ری كرد.

له دیدارێكدا كه به‌ڕێز قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زرانی هه‌رێمی كوردستان ئاماده‌ی بوو،

باس له دوا پێشهاته سیاسییه‌كان و بارودۆخی ئه‌منیی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه و ڕه‌شنووسی پڕۆژهیاسای بودجه‌ی گشتیی عیراقی فیدراڵ كرا.

هه‌ر له دیداره‌كه‌دا په‌یوه‌ندییه دووقۆڵییه‌كانی واشنتۆن ـ هه‌ولێر و په‌ره‌پێدانی زیاتریان له بواره جیاوازه‌كاندا به شێوه‌یه‌ك كه له به‌رژوه‌ندیی هه‌ردوولادا بێت،

خرانه به‌ر باس و گفتوگۆ.

تاوتوێكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و دوا پێشهاته‌كانی ئه‌و په‌یوه‌ندییانه و چاره‌سه‌ركردنی كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌ردوولا، لایه‌نێكی دیكه‌ی دیداره‌كه بوو. هه‌ردوولا ده‌ستپێكردنی گفتوگۆ و دیالۆگێكی جددیی نێوان حكوومه‌تی فیدراڵ و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووری عیراق، دووپات كرده‌وه.

زیاتر ببینه

ئه‌مانه‌ش ببینه‌

Back to top button